ڕۆڵی ئافره‌ت له‌ گوتنه‌وه‌ی به‌یته‌ فۆلکلۆرییه‌کاندا(به‌شی حه‌وته‌م)

0
595

ڕۆڵی ئافره‌ت له‌ گوتنه‌وه‌ی به‌یته‌ فۆلکلۆرییه‌کاندا
به‌یتی “سوارۆ” وه‌ک نموونه‌

(به‌شی حه‌وته‌م)

ده‌قی به‌یتی سوارۆ

وتنی: عەلی كەردار

ئۆهۆ…هۆ…هۆ…هۆ…هۆَیش
هەرچەند گازی دەكەمێ نایەی مەتاڵ كەركەدەنێ‌
شیر لە غەززەی شای فەرماندە لە خزمەتی وەزیری ماڵ لە بەغدایە
ئەوە كیژ دەرێ
دوێنێ چووكەڵە سوارەكەی من دەچۆوە
سەفەری كاولە لەحسایە
ئەوە دەیكوت كیژێ وەرە دوو ماچم دەیە
بەسەری بە قوڕ و بە ملی بە كوێنم رووم لێ وەردەگێڕا
هەی لاڵ ببم نەمدەدایە
ئەوە لە دوایە دەچوومەوە پێش چووكەڵە سوارەكەی خۆم
زوڵفی خۆمم لەبەر دەگێڕا
مەمكی خۆمم بۆ دەبردەوە تكایە
شەرت بێ بە شەرتی خودا و رەسووڵان چووكەڵە سوارەكەم
بێتەوە لەوێ شەڕێ هەرامەتە لەوێ هەڵایە
ئەمن سنگی خۆمی بۆ دەكەم بە كاغەزەكە مەرجان و
مەمكی خۆمی بۆ دەكەم بە قەڵەمەێكە فەڕەنگی
هەروەكوو مەلای دوازدەعیلم شەوتا ڕۆژی لێ‌ بكا متاڵایە
هەی سوار…هەر…هەر…هەر…هەر…
وەرە سوار ئەمن بەتەنێم
ئۆهۆ…هۆ…هۆ…هۆ…هۆیش
ئەوە كیژ دەرێ سوار ئەگە دەچیە وان سەفەرێ
ئەوەت وەسیەت بێ لە سەر دەستی من
پەڕەوە لە چۆمی عوودێ لە دەریای عومانێ
ئەسپێكەخۆت باژوێ لە كەناری دەسواران
بریا سوار ئەمن خەبەری تۆم بۆ هاتبا كوژرابایەی
ئەوە درابایە بەر وەدای شیر و خەنجەر و قەناران
نەوەك ئەتۆ هەڵاتبای و سەرێ كەحێلێ خۆت وەرگێڕابا
لە بەر هەزار و پێنج سەد سواران چونكە ئەمنت خەجاڵەت
دەكرد لە كن شەدە شل و شلومل و چاوبەكل و ناسك و نازداران
شەرت بێ هەتا سەری مانگێ مانگ نوێ دەبێتەوە
ئەمن نەتدەمێ یا لێت قەردێ‌ دەكەم ماچ دمی دە زەرد هەناران
هەی سوار…هەر…هەر…هەر…هەر…
وەرە سوار ئەمن بەتەنێم
ئۆهۆ…هۆ…هۆ…هۆ…هۆیش
ئەوە كیژ دەرێ سوار ئەگە دەچیە وان سەفەرێ
ئەوەت وەسیەت بێ لەسەر دەستی من ئەسپێكەخۆت
باژوێ لەكەناری دەرێگایێ‌
ئەوە رەببی سوارە بە دوور بی لە ئەسپی ئەجەلێ
لەشەڕی پاژنوێژان تەپە و توركمانێ‌ هەرامەتە لەهەڵڵایە
رەببی ئاگاداری چووكەڵە سوارەكەی من بێ‌
بیپارێزن دووعای بۆ بكەن دوازدە ئیمامی دەشتی بەغدایە
ئەوە كیژ دەرێ لە چرقەی دەروونی منی قەلەندەری بابان ویران
ئەوە ماسیان دەعبایان نەهەنگان
سەریان دینا دەرێ لە گۆمی لەیلوپەڕێ
وەك من جەرگیان دەچۆقالەی دەدانەوە شیددەتی وێ‌ گەرمایێ‌
هەی سوار…هەر…هەر…هەر…هەر…
وەرە سوار ئەمن بەتەنێم
ئۆهۆ…هۆ…هۆ…هۆ…هۆیش
ئەوە كیژ دەرێ برینداری خەڵكی بریندان بە ڕمبی
عەوڵای عەسۆی ئەوە چووكەڵە سوارەكەی من
بریندارە بە مەودای دەخەنجەرێ
ئەوە بڵێن بە حەكیمان عەتاران دوكتەران
قایلم نییە دەرمانی كەن و شتەقە دەستانی بكەنێ
هەتاوەكوونێ‌ بۆخۆم دەگەمەوە سەر ئەوێ گەرمە برینێ
دەرمانێكی بۆ ساز دەكەم لە حێلێ لە دارچینێ
لە ژەنگی گوارەی لە تۆزی شەدەی لە چڵكی ئانگوستیلەی و
لە ئارەقی قوڵكەی بەر گەردنێ
ئەوە دەیكەمە شەڵتە و دەیهاوێمە سەر ئەوێ گەرمە برینێ
ئەوساڵ ساڵەكەی ناسكە ساڵە
چووكەڵە سوارەكەی من دەچێتەوە سەفەرێكە گەورە و گران
ئەمن زۆری دەترسێم وەبن دا لە من بێنێتەوە تەشەنێ
هەی سوار…هەر…هەر…هەر…هەر…
وەرە سوار ئەمن بەتەنێم
ئۆهۆ…هۆ…هۆ…هۆ…هۆیش
ئەوە كیژ دەرێ لەشكرێك هەستاوە لە من لە چۆلی شامێ
بێ ئامانە بێ ساماڵە دەڵێن زۆرە زوربەیە
ئەوە دەڵێن كیژێ چووكەڵە سوارەكەت بریندارە
ئەنگواوە برینی جوت گوله‌یە
ئەمنیش دەچوومەوە كن حەكیمان عەتاران دوكتەران
دەمكوت وەرنەوە سەر چووكەڵە سوارەكەی من بریندارە
ئەنگواوە لە جێ شەڕگەیە
هەی لاڵ بم پێیان دەكوتم دەردی پێ مردنێیەتی
حەول و تەقەلا و دەرمانكردن و عەزیەتكێشانی بێ فایدەیە
هەی سوار…هەر…هەر…هەر…هەر…
وەرە سوار ئەمن بەتەنێم

توێژینه‌وه‌ (سابات)

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here