هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند سابات حه‌مید و ساوێن حه‌مید به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كلیپێكی گۆرانی له‌گه‌ڵ گرووپی میوزیکی کچانی ڕانیه له وڵاتی توركیان.
داستان كوێخا به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی گرووپی میوزیکی کچانی ڕانیه به״ئاژانس״ی وت: ״پاش ئه‌وه‌ی بڕیار بوو به گه‌شتێكی هونه‌ری بچینه وڵاتی بولگاریا بۆ تۆكاركردنی كلیپه‌كه‌مان، هه‌رچه‌نده بانگهێشتنامه‌مان بۆ هاتبوو، به‌ڵام ڤیزه‌یان پێ نه‌داین، هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش هاتینه توركیا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كارێكی نوێی گرووپه‌كه‌مان.״
داستان كوێخا وتیشی: ״به‌رهه‌مه‌كه گشتی گۆرانییه كه له 6 تراك پێك هاتووه، كه به‌شێكی فۆلكلۆره و چه‌ند تراكێكیشی گۆرانیی نوێیه و به شێوازی شاد له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان سابات و ساوێن و ڕه‌وشت و نامۆوه ده‌وترێت و هه‌تا ئێستاش ناوی بۆ دیاری نه‌كراوه.״
له باره‌ی كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه داستان كوێخا وتی: ״ئێستا تۆماركردن و وێنه‌گرتنی به‌رهه‌مه‌كه ته‌واو بووه و به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌مان شاده ناتوانین له ئیستادا بڵاوی بكه‌ینه‌وه به هۆی بارودۆخی كوردستانه‌وه، به‌ڵام هه‌ركات دۆخه‌كه له‌بار بوو بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه.״