ئەمریکا: ڕادەست کردنی مووشەکی ئێس-٣٠٠ گەمارۆی نوێی بۆ ڕژیمی تاران بەدواوە دەبێ

0
894

ڕۆژی کورد: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنفڕانسیکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕادەست کردنی موشەکی ئێس-٣٠٠ بە ڕژیمی تاران، دەتوانێ سەپاندنی گەمارۆیەکی نوێی بۆ سەر ئەو ڕژیمە بە دواوە بێت.

ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە، ڕژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ڕێوڕەسمی ساڵانەی ڕۆژی ئەرتەشدا کۆمەلێک کەلوپەلی نیزامیی نمایش کرد و کە گوتەی خۆی بەشێک لەو کەلوپەلانە موشەکی ئێس-٣٠٠ بوون.

جان کێری ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣٠ خاکەلیوە لە دانیشتنی حەوتووانەی خۆیدا بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: ” ئەمریکا ڕاستەوخۆ و لە نزیکەوە چاوەدێریی ڕادەست کردنی سامانەی مووشەکی ئێس-٣٠٠ بە ئێران دەکات.

پێشتر حوسین جابری، وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی تاران لە رڕێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوەدا باسی لە جێبەجێ بوونی قۆناغی یەکەمی گرێبەستی ڕادەست کردنی سامانەی مووشەکیی ئێس-٣٠٠ بە ئێران کردوو.

ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نووسیویەتی کە بەپێی یاساکانی ئەمریکا، ڕادەست کردنی سامانەی مووشەکی ئێس-٣٠٠ بە ئێران، گەمارۆیەکی نویێ بۆ ئەو ڕژیمە بەدواوە بێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست، ناکرێ بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدەین.

هەواڵدەریی “ئیتارتاس”ی ڕووسیا هەواڵی ڕاهێنانی ٨٠ کەسی بۆ کارپێکردن بە مووشکەی ئێس-٣٠٠ بۆ ڕژیمی تارانی بڵاو کردۆتەوە کە لە ئەمساڵدا بۆ ئەو مەبەستە ێاهێنانیان پێ دەکرێ.

مووشەکی ئێس-٣٠٠ توانای پێکانی فڕۆکەی شەڕکەری لە بەرزایی ٣٠ کیلۆمیتریی زەوی و هەروەها مەودای ١٥٠ کیلۆمیتری هەیە و هەروەها دەتوانێ لە یەک کاتدا ١٠٠ ئامانج بپێکێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.