فڕۆکە شەڕکەرە بۆمبهاوێژەکانی ڕووسیە لە هەمەدان جێگیر کران

0
657

ڕۆژی کورد: هاوکات لەگەڵ سەردانی میخاییل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتیی ویلادیمێر پوتین بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناڤین، بۆ ئێران، ڕاگەیێنەکانی ڕووسیە هەندێک وێنەیان بڵاو کردۆتەوە کە نیشان دەدا شەڕکەرە بۆمبهاوێژە ستراتژیکییەی TU-22M3ـەکانی ڕووسیە لە فڕۆکەخانەی هەمەدان، جێگیر کراون.

هەندێک دەزگا و ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی عەرەبیی نزیک لە ئێران و سووریە وەک “ئەلمەسیرە”، ئامانج لە جێگیرکردنی ئەو بۆمبهاوێژە ڕووسیانە لە ئێران دەگەڕێننەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو مەودا 2100 کیلۆمیتریە کە شەڕکەرە ڕووسەکان بۆ بۆبمبارانی بنکەکانی دژبەرانی ئەسەد لە ڕووسیەوە تا سووریە دەیانپێوا، دەگوترێ ئەو مەودایە ئێستا بۆتە 900 کیلۆمیتر و بەو پێیە ئێستا ڕێژەی ئەو سووتەمەنییە کە لەگەڵ خۆیان ناچار بوون هەڵیگرن ٦٠% کەم بۆتەوە”.

چاوکانییە ڕووسیەکان باس لەوە دەکەن کە لەمەبەدوا ئەو بۆمبهاوێژانە ئەژمارێکی زێدەتری OFAB 250-270 لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن و لە لایەکی تریشەوە ئەژماری ئەو فڕۆکە شەڕکەرە ڕووسیانە کە بنەکەکانی دژبەرانی ئەسەدیان بۆمباران دەکرد، زێدەتر دەکرێن.

دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیە تا ئێستاش لەمبارەوە هیچ لێدوانێکیان نەداوە و نە ڕەتیان کردۆتەوە و نە پشتڕاستیان کردۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.