١٣٥ کرێکار لە پارێزگای سنە بوونەتە قوربانیی رووداوی کار

0
1230

رۆژی کورد: تەنیا لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٣٥ کرکاری کورد بەهۆی نەبونوی ئەمنیەت و کەمتەرخەمیی خاوەنکارەوە بوونەتە قوربانی.

ناوەندی پزیشکی دادوەریی پارێزگەی سنە بڵاوی کردۆتەوە کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٥ کرێکار گیانیان لەدەست داوەو ١٢٥ کەسیش تووشی کەمئەندامی و بریندار بوون هاتوون.

لە کۆی ١٢٥ کرێکار کە تووشی برینداری و کەمئەندامی بوونه، ٣ کەسیان کرێکارانی ژن و ١٢٢ کەسیان کرێکارانی پیاو بوون کە بەهۆی رووداووی کارەوە بوونەتە قوربانی.

ئەو ناوەندە بڵاوی کردۆتەوە کە ئەو ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ئاماری چوار مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو لەسەدا ٦ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات لە پارێزگای ئیلام ٦٩ کەس کە لەماوەی ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تووشی رووداوی کار بوونە سەردانی پزیشکی دادوەریی ئەو پارێزگەیان کردووە.

هاوکات لە پارێزگای ورمێ  ٣٢٢ کەس لە رووداوگەلی ناسروشتیی وەک هەڵە و کەمتەرخەمیی پزیشکی، خنکان و کوژران بە چەقۆ تۆمار کراوە کە ٧٢ کەسیان ژن بوونە

بەپێی ئەو ئامارە ٣٠ کەسیان بەهۆی کەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشکییەوە لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای ورمێ‌دا گیانیان لەدەست داوە کە بە بەراورد لەگەڵ ٣ مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو، لەسەدا ٨٧ زیادی کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت