کۆمەڵەکان بە جیا یادی ڕۆژی کۆمەڵەیان بەرز ڕاگرت

0
629

رۆژی کورد

هەر سێ لایەنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵە، رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە رۆژی 31 جۆزەردان بەبۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە رێوڕەسمی تایبەتیان بەو یادە لە بنکە و بارەگاکانی خۆیان بەرێوە برد.


كۆمه‌ڵه‌ ، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

Download1 به‌ره‌به‌یانی رۆژی یک شه‌ممه‌ ٣٠ مانگی جۆزه‌ردان، چه‌ندین واحید له‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ ، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران له‌ له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردوو “سه‌عیدی موعینی” ناسراو به‌ (خانه‌)، یه‌كه‌مین پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و گیانبه‌ختكردووی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌ برد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا رئووف پەرەستار ئەندامی کۆمیتە ناوەندیی كۆمه‌ڵه‌ ، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە، وتەیەکی پێشکەشکرد و باسی لە ئازایەتی و لێهاتوویی پیشمەرگەی کۆمەڵە لە قۆناغە سەختەکانی خەبات کرد و هیوای خواست کە پێگەی و بایەخی پیشمەرگە ڕۆز بە ڕۆژ بەهێزتر بێت.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیش رێوڕەسمێک بە بۆنەی رۆژی کۆمەڵە بەڕێوەچوو کە تیایدا سکرتێری گشتیی  و بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندامان و هێزی پیشمەرگەی کۆمەڵە بەشدار بوون.
عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لەبارەی دەستپێکردن بە خەباتی چەکداریی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پەیامنێری تەلەڤزیۆنی ڕووداو ڕایگەیاند: “خەباتی چەکداری بێگومان یەکێک لە شێوازە گرنگەکانی خەباتی خەڵکی کورد و گەلی کوردستانە، بۆ ئەوەی وردەکاری ئەوەی ستراتیژی ئێمە لەم سەردەمە دیاریکراوەدا چییە، حەقە حیزبەکان دانیشن و بەوردی قسەی لەبارەوە بکەن، من ناتوانم زۆر بچمە ناو وردەکارییەوە”.

لەبارەی چالاکی کۆمەڵەکەشیانەوە، عەبدوڵڵا موهتەدی، گوتی: “بەرنامەمان لەبارەی چالاکی پێشمەرگانە هەیە، بە تێڕوانینی من لە سێ بۆ چوار ساڵی رابردوودا، کۆمەڵە زۆرترین چالاکی پێشمەرگەی هەبووە، خۆشبەختانەش هیچ زیانێکی گیانیشمان بەر نەکەوتووە، بەڵام لەو چالاکییانە، مەبەستی ئێمە ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگانە و وەشاندنی زەبر لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی نەبووە، بەڵکو تێکەڵبوون و کاری رێکخستن و کاری سیاسی بووە لەنێو خەڵکدا”.


Downloadکۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

لە لایەکیتر بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە‌وە، بە بەشداری ئەندامانی سەركردایەتی‌و ژمارەیەك لە كادر‌و ئەندامان‌و پێشمەرگەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان رێوەڕەسمێك لەسەر گڵكۆی گیانبەختکردووانی گوردانی شوان لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە رێوڕەسمەکەدا رەزا كەعبی، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەم بۆنەوەی چەند وتەیەكی پێشكەش كرد. رەزا لە قسەكانیدا بە خستنەڕووی ناوبانگی پێشمەرگەی كۆمەڵە كە بەهۆی فیداكاری‌و قارەمانییەكانی لەبواری خەباتی سیاسی‌و چەكدارانە بووەتە خۆشەویستی هەموو خەڵكی كوردستان، پیرۆزبایی ئەم رۆژەی لە هەموو بنەماڵەی گیانبەختكردوانی كۆمەڵە‌و زیندانیانی سیاسی‌و سەرجەم خەڵكی ئازادی خوازیی كوردستان كرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت