Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕژیمی ئێران جارێکی تر سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی باشووری تۆپباران کردەوە

ڕژیمی ئێران جارێکی تر سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی باشووری تۆپباران کردەوە

0
1406

ڕۆژی کورد: هاوکات لەگەڵ سەفەری شاندی یەکێتیی نیشتمانی بە سەرپەرشتیی بەرهەم ساڵح بۆ تاران و چاوپێکەوتن لەگەڵ عەلی شەمخانی و سەحراڕوودی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج‌شەممە، ڕێکەوتی ٢١ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران، بۆ جارێکی دیکە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی باشووری تۆپباران کردەوە.

بەپێی هەواڵەکان، بەیانیی ئەمڕۆ، ڕێژیمی ئێران ، بە گوللـەی فسفۆڕیی کاتیووشا و تۆپ، ناوچەکانی بەربزین و سەقەری لە دەڤەری سیدەکان بە خەستی تۆپباران کردووە و لە دەرئەنجامی بەکارهێنانی ئەو گوللـە تۆپە فسفۆڕییانەدا، زەوی و زاری ئەو دەڤەرە، ئاگری گرتووە.

بەپێی زانیارییەکان، خەسارێکی زۆر و بەرچاو لە زەوی و زاری خەڵکی ئەو ناوچەیە کەوتووە بەڵام هیچ  خەسارێکی گیانی بۆ خەڵکی ناوچەکە بەدواوە نەبووە و تەنیا بەختیار قادر پەیامنێری تیمیی ڕوودار کە بەمەبەستی ڕووماڵ کردنی تۆپبارانەکە وێڕای تیمی ڕووداو لەو شوێنە ئامادە بوو، بەسووکی بریندار بوو

ڕۆستەم جەهانگیری، یەکێک لە بەرپرسانی شوورای نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشتڕاستی کردۆتەوە کە ڕێژیمی ئێران لە تۆپی جۆری فسفۆڕی کەڵکی وەرگرتووە.

لەلایەکی ترەوە هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە بەربزین ڕایگەیاندووە کە؛ تۆپخانەکانی ڕژیمی ئێران کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ، دیسانەوە دەستیان بە تۆپبارانی ناوچەکە کردووەتەوە و هەروەها فڕۆکەیەکی ڕژیمی ئێرانیش بە سەر ناوچەکەدا سووڕاوەتەوە.

لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە  باژێڕی شنۆ، باسی لە تێپەڕبوونی ٥ فڕۆکەی سەربازیی ڕژیم بە سەر ئاسمانی شنۆ و ئورمێ دا کرد کە بە ئاسمانی ئەو دو باژێڕەدا بەرەو کێلەشین تێپەڕ ببوون و گەڕابوونەوە باژێڕی ئورمیە بەڵام هیچ هێرشێکیان ئەنجام نەدابوو.

هەروەها لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا تا ئێستا ٢ جار فڕۆکەی بێ سەرنشین لە ناو ئاسمانی باژێڕی ئورمیە و لە چیاکانی سنووریی نێوان کوردستانی ڕۆژهەڵات و هەرێمی کوردستانی باشووردا بیندراوە.

لە ماوەی هاوینی ئەمساڵدا ئەوە دووهەم جارە کە ڕژیمی ئێران ئەو ناوچە سنوورییانە تۆپباران دەکات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومستەفا چەمران، نوێنەری تێرۆر له کوردستان
بابەتی دواترکوژراونی بەکرێگراوانی ڕژیم بە هۆی پەلاماری کەسانی نەناسراو لە ناوخۆ

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان