Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران سپا، ڕێ و ڕەسمی ڕێز لێنان بۆ فەرماندەی کوژراوی حیزبووڵا دەگرێ

سپا، ڕێ و ڕەسمی ڕێز لێنان بۆ فەرماندەی کوژراوی حیزبووڵا دەگرێ

0
1175

سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند لە شاری تاران ـی پێتەختی ئێران، ڕێوڕەسمی ڕێز لێنان بۆ فەرماندەی کوژراوی حیزبووڵا لە سووریە دەگرن.

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاگەیێندراوی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم کە لە هەواڵدەریی تەسنیم بڵاو بۆتەوە، سبەی سێ شەممە ٤ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێ و ڕەسمێک بۆ مستەفا بەدرەددین، فەرماندەی پایەبەزری حیزبووڵا کە لە شەڕی سووریە کوژراوە، بەڕێوە دەچێ.

سپای پاسداران لەو ڕاگەیێندراوەی خۆیدا، ئەو فەرماندە کوژراوەی حیزبووڵڵای لوبنانی بە کەسێکی “خاوەن لێزانی و پسپۆڕیی تایبەت لە پلان دانان و ڕێکخستنی گەڵاڵەی عەمەلیاتی”، ناساندنووە.

سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم هەروەها بەدرەددین مستەفا ـی بە “هەوێنی وزە و ئیلهامی موجاهیدەکان و جەهادکەرەکان” پێناسە کردووە و گوتوویە، ناوبراو  “پووچەڵ و بێ ئەنجام کەری سیاسەتە ناوچەییەکانی سیستەمی داسەپێنەر، سەهیونیسم و شەڕ لەگەڵ تیرۆریزمی تەکفتیری” بوو.

بە پێی لێدوانی شارەزایانی سیاسی و ستراتژیک، حیزبووڵا هاوشان و هاوتا لەگەڵ ئێران، دەورێکی کاریگەری لە پاراستنی ڕژیم هەیە، هەروەه ا پێشتر و لە کاتی شەڕی نێوان هێزەکانی ی پ گ و ئەسەددا، هەندێ دەنگۆ لەمەڕ بەشداریی فەرماندەیەکی باڵای حیزبووڵا لە ئاگربەستی نێوان ئەو دوو لایەنەدا بلاو بۆوە.

هونەر ئەحمەد، ڕۆژنامەوان و هەواڵدەری، ڕووداو لە لاپەڕەی فەیسبووکیی خۆیدا دەنووسێ

ئاگر بەستی قامیشلۆ بە ئامادەبوونی ئەم کەسانە راگەیەنرا .

١- جەمیل بایک . هاوسەرۆکی کەجەکە
٢- وەفدێکی باڵای ئێرانی .
٣-بوثەینە شەعبان راوێژکاری سیاسی و راگەیاندنی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد .
٤- حاجی کەسێکی دیاری حزب الله ی لوبنانی .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکورد و شۆرشی ١٩٧٩ لە ئێران – بەشی نۆیەم
بابەتی دواترهێڵی هەژاری لە تاران٣ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەنە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان