Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕەوتی دەست بەسەر کران لە شاری شنۆ بەردەوامە/٢ کەسیتریش گیراون

ڕەوتی دەست بەسەر کران لە شاری شنۆ بەردەوامە/٢ کەسیتریش گیراون

0
1000

ڕۆژی کورد: وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری شنۆ لە دوو مانگی ڕابردوودا بە بەردەوامی هاووڵاتیانی کوردی دەستبەسەر کردووە و دەستبەسەر کردنەکان بەردەوامن.

لە ماوەی یەک حەوتوی ڕابردوودا ٤ کەس لە هاونیشتمانیانی شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون کە لە هەواڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ناوەندی ڕۆژی کورددا، هەواڵی دەستبەسەرکرانی کەسێکیان بە ناوی شەهاب حوسێنی خەڵک گوندی بێژاوێ ـی سەر بە شاری شنۆ بڵاو کراوە کە ڕۆژی هەینی شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ماڵی خۆی و لە لایەن چەند کەسی جل شەخسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شۆنوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوزراوە.

هەروەها هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری شنۆ ڕایگەیاند، دوو هاووڵاتی تر بە ناوەکانی وەستا زەکەریا (ناسراو بە وەستا زەکەریای سافکار) خەڵکی مهابادو دانیشتووی شاری شنۆ و عەلی سڵامەت، هونەرمەندی گۆرانی بێژ، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.

دەگوترێ هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو هاونیشتمانیانە، پەیوەندی بە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕیژیمە.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و دۆخی جەستەیی و دەروونیی ئەو هاونیشتمانییانە لەبەر دەستدا نیە.

تا ئێستا دەست بەسەر کرانی هاووڵاتییەکی تر کە هەواڵەکەی بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد بەڕێکراوە لەلایەن هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری شنۆوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی باشوور، وڵامی لێدوانی موحسێن ڕەزایی داوە
بابەتی دواترداسەپاندنی سزای زیندان لەسەر هاووڵاتییەکی کورد، پشتڕاست کراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان