ڕەسووڵ گەوهەری، ڕۆژنامەوانی کورد، لە بەرەکانی شەڕ بریندار بوو

0
914

ڕەسووڵ گەورەهری، رۆژنامەنووسی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە میحوەری “باشیک” بە سەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە لە ڕێگای هێلیکۆپتەرەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی شاری هەولێر گواستراوەتەوە.

ڕۆژی کورد:  ڕۆژنامەنووس “رەسووڵ گەوهەری”، خەڵکی باژێڕی مهاباد لە کوردستانی خۆرهەڵات و هەواڵنێر و وێنەگری “رادیو فردا”، دۆینێ پێنج شەممە 29ی ڕەزبەری 395ی هەتاوی لە کاتی ئامادەکردنی هەواڵ و گرتنی وێنە لە میحوەری “باشیک”و لە بەرەکانی شەڕی ڕزگارکردنی باژێڕی موسڵ لە نزیک گوندی “ئیمام ڕەزا”، بە تووندی بریندار بووە.

هاوکات لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردەی کوردستانی خۆرهەڵات، وێنەگرێکی تری سەر بە یەکێک لە کاناڵەکانی ڕاگەیاندنی کوردستانی باشووریش زۆر بە سەختی بریندارە.

دەگوترێ ئەو برینداربوونە بە هۆی خۆمپارەیەکی چەکدارەکانی داعش بووە کە لە نزیکیان تەقیوەتەوە. لە ئێستادا ڕەسووڵ گەوهەری لە نەخۆشخانەی گشتیی ناژێڕی هەولێر لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایەو دەگوترێ دۆخی جەستەیی ناوبراو نالەبارە.

سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “بەداخەوە ڕەسووڵ لە لایەن چاوەکانییەوە تووشی ڕووداوێکی ئاڵۆز بووە و ئەگەر لە دەست دانی چاوەکانی لە ئارا دایە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت