Google search engine
ماڵەوە کوردستان باشوور ڕەسووڵ گەوهەری، ڕۆژنامەوانی کورد، لە بەرەکانی شەڕ بریندار بوو

ڕەسووڵ گەوهەری، ڕۆژنامەوانی کورد، لە بەرەکانی شەڕ بریندار بوو

0
1278

ڕەسووڵ گەورەهری، رۆژنامەنووسی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە میحوەری “باشیک” بە سەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە لە ڕێگای هێلیکۆپتەرەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی شاری هەولێر گواستراوەتەوە.

ڕۆژی کورد:  ڕۆژنامەنووس “رەسووڵ گەوهەری”، خەڵکی باژێڕی مهاباد لە کوردستانی خۆرهەڵات و هەواڵنێر و وێنەگری “رادیو فردا”، دۆینێ پێنج شەممە 29ی ڕەزبەری 395ی هەتاوی لە کاتی ئامادەکردنی هەواڵ و گرتنی وێنە لە میحوەری “باشیک”و لە بەرەکانی شەڕی ڕزگارکردنی باژێڕی موسڵ لە نزیک گوندی “ئیمام ڕەزا”، بە تووندی بریندار بووە.

هاوکات لەگەڵ ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردەی کوردستانی خۆرهەڵات، وێنەگرێکی تری سەر بە یەکێک لە کاناڵەکانی ڕاگەیاندنی کوردستانی باشووریش زۆر بە سەختی بریندارە.

دەگوترێ ئەو برینداربوونە بە هۆی خۆمپارەیەکی چەکدارەکانی داعش بووە کە لە نزیکیان تەقیوەتەوە. لە ئێستادا ڕەسووڵ گەوهەری لە نەخۆشخانەی گشتیی ناژێڕی هەولێر لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایەو دەگوترێ دۆخی جەستەیی ناوبراو نالەبارە.

سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “بەداخەوە ڕەسووڵ لە لایەن چاوەکانییەوە تووشی ڕووداوێکی ئاڵۆز بووە و ئەگەر لە دەست دانی چاوەکانی لە ئارا دایە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومامۆستا قالە شین، حەیران بێژی ناسراوی کورد، کۆچی دوایی کرد
بابەتی دواترچالاکانی بانە ـیش ناڕەزایەتیی خۆیان لە هەمبه‌ر درووست کردنی پاڵاوگە لە مەریوان دەربڕی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان