لە ناوەندی ئازادی لە شاری کۆیە ڕێپێوان بە دژی هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران بەڕێوە چوو

0
707

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد و هەروەها بەپێی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی کە بۆ سەرجەم میدیاکان لە ناوەندی ئازادی لە شاری کۆیە لە کوردستانی باشوور پێکهاتبوو، ئەمڕۆ شەممە١٢ی پووشپەڕ لە ناوەندی ئازادی لە شاری کۆیە لە لایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەشێکی بەرچاو لە کوردستانیانی کوردستانی باشوور و بەتایبەتی خەڵکی شاری کۆیە، ڕێپێوانێکی بەرین بە دژی هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ هێرش کردنە سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە خاکی باشوور پێکهات.

لەو کۆبوونەوەیەدا حەسەن شەڕەفی ڕوو لە حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند: “هیوادارین دەنگ و ڕەخنەی هەموومان لە هەمبەر هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ دونیای دەرەوە و ڕۆڵەکانی کورد لە هەم ووپارچەکان تێکەڵ بن تا بەر بەو هێرشە بگیردرێت”.

شەڕەفی لەمەڕ ئەگەری هاتنە ئارای هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بارەگاکانیان کوتی: “هیوادارم کۆماری ئیسلامی ئەو ئەزموونەی لە ساڵی ١٩٩٦هەڵەیە نەکات، نە کات ئەو کاتە، نە خەڵکی کورد خەڵکی ئەو کاتن، نە هەرێمی کوردستان هەرێمی ئەو کاتە و نە حیزبی دێموکراتی کوردستان، حیزبی دێموکراتی ئەو کاتە”.

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەروەها گوتی: “هیرشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزب، دژکردەوەی کوردستانیانی لە پارچەکانی تر و لە ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی لێدەکەوێتەوە”.

حەسەن شەڕەفی هەڕەشەکانی ئێران بۆ هێرش کردنە سەر بارەگاکانی حیزبەکەیانی بە داماویی ڕژیم لە هەمبەر چالاکی و قارەمانەتی پێشمەرگەکانیان زانی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت