Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران نووسەری ” “بوکان له سەدەی بیستم‌دا” کۆچی دوایی کرد

نووسەری ” “بوکان له سەدەی بیستم‌دا” کۆچی دوایی کرد

0
1693

 

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕەحمان محەممەدیان، مێژوونووسی بۆکانی کۆچی دوایی کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، ڕەحمان محەممەدیان، مامۆستای قوتابخانە و مێژوونووسی کوردی خاڵکی باژێڕی بۆکان، بە هۆی ڕاوەستانی دڵ، کۆچی دوایی کردووە.

ڕەحمان محەممەدیان نووسەری کتێبی مێژوویی ” بوکان له سەدەی بیستم‌دا ـە کە لە دوو بەرگدا نووسراوە.

بەرگی یەکەمی ئەم کتێبە لە ساڵی 1389ی هەتاوی بڵاوکرایەوە و لە لایەن جەماوەری کتێب خوێنەوە پشوازییەکی زۆری لێ‌کرا و لە هەمان کاتی بڵاوکردنەوەیدا، تەواو بەرگەکانی فڕۆشرا و لە بازاڕدا نەما.

ئەم دوو بەرگە لە مێژووی “بوکان له سەدەی بیستم‌دا”، بەرهەمی 10 ساڵ هەوڵ و ماندووبوونی نووسەرە لە پێناو کۆکردنەوەی بەڵگە کۆنەکان لە بنەماڵە جۆراوجۆره‌کانی بۆکان کە تەنیا لە بەرگی یەکەم 400 بەڵگە لە خوالێخۆشبوو بابا شێخ ئاراستە کراوە.

بەرگی دووهەمی “بوکان له سەدەی بیستم‌دا” لە 9 بەشدا تۆمار کراوە کە بابەتەکانی مێژووی بۆکان، شۆڕشی جووتیارانی ناوچەی فەیزوڵڵا بەگی، پەروەردە لە بۆکان، نامەگۆڕینەوەی شاعێران و کەسایەتییە ناسراوەکانی موکوریان لە خۆ دەگرێت.

شیاوی ئاماژەیە کە ئەم کتێبە لە دووتۆی 470 لاپەڕە و لە تیراژی 1100 بەرگ و لە لایەن بڵاوکەرەوەی “کۆلە پشتی”یەوە، ئاراستە کراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووكوردێكی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌نێو ریزه‌كانی داعش له‌شه‌رگات كوژرا
بابەتی دواتروتووێژ لەگەڵ ڕاهێنەری گرووپی هەڵپەڕکێی منداڵانی “کوردستان” لە ئیتالیا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان