کوژرانی ١١٠ ڕۆژنامەوان لە ساڵی ٢٠١٥دا

0
617
ڕێکخراوی نادەوڵەتی ناونەتەوەیی  ڕۆژنامەوانانی بی سنوور ڕۆژی سێ شەممە، ٢٩ی دیسامبر، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاو کردەوە و تێیدا  ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە سەرانسەری جیهاندا، ١١٠ ڕۆژنامەوان، گیانیان لە دەست داوە.
ئەو ڕێکخراوە هەروەها گازندەی لە هەندێ وڵات کرد کە بۆ پاراستنی گیانی ڕۆژنامەوانان، هەنگاوی خێرا و پێویستیان هەڵنەگرتووە و لە کاتی مەترسیداردا  بە پێی پێویست  نەجووڵاونەتەوە.
ڕێکخراوی ڕۆژنامەوانانی بێ سنووربە سەرنجدا بەوەی کە بۆ یەکەم جار ناوی وڵاتێکی ئوروپایی لە ناو سێ ولاتی یەکەمی مەترسیدار بۆ ڕۆژنامەوانان بوونی هەیە کوتی: ڕووداوی “شارلی ئێبدۆ” لە پاریس، بوو بە هۆکاری ئەوەی کە ناوی وڵاتێکی ئوروپایی بۆ یەکەم جار لە ناو ڕیزی سێ و29259.jpgڵاتی تۆقێنەر و مەرگهێنەر بۆ ڕۆژنامەوانان لە ئاستی جیهاندا بوونی هەبێ.
لە هێڕش بۆ سەر نووسینگەی حەوتوونامەی تەنزی :شارلی ئێبدۆ” لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ژانویەی ٢٠١٥، دە کەس لە کاریکاتێریست و فەرمانبەرانی ئەو گۆڤارە گیانیان لە دەست دا و هەروەها لەو ڕووداوەدا دوو پۆلیسی فەڕانسەش بوونە قوربانی.
لە ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوەدا هاتووە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا هەروەها ٢٧ شارۆمەند – هەواڵدەر و حەوت کەسی هاوکاری میدیا و ڕاگەیەنەکان، کوژراون.
هەروەها بە پێی ئەو ئامارە لە ساڵی ٢٠١٥دا ٦٧ ڕۆژنامەوان بە هۆی کارەکەیانەوە کوژراون کە لە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٤، زیابوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
هەروەها بە پێی ئامارەکانی ئەو رێکخراوە، عێراق و سووریە لە مەترسیدارترین وڵاتان بوون بۆ ڕۆژنامەوانان و تێیاندا لانیکەم ١٨ ڕۆژنامەوان، گیانیان لە دەست داوە. ئەو ڕۆژنامەوانانە هەم لە لایەن هیزەکانی بەشار ئەسەد و هەم لە لایەن تێرۆوریستەکانی داعیشەوە، هێڕشیان کراوەتە سەر.
بە پێی ئامارەکانی ڕێکخراوی “ڕۆژنامەوانانی بێ سنوور”، ڕێژەی ڕۆژنامەوانانی زیندانی لە وڵاتانی چین، میسر، ئێران، ئێریترە و تورکیە لە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار، زیاتر بووە. لەو ناوەدا وڵاتی تورکیە زیادبوونێکی ١١ لەسەدی بەخۆیەوە بینیوە و لە ڕیزی سەرەوەی ڕیزبەندی ئەو وڵاتانە دایە کە توندوتیژی دەوڵەتیان لە هەمبەر ڕۆژنامەوانان ئەنجام داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت