شوێنێکی حەوانەوە بۆ ڕێبواران لە گوندی لیکانێ ـی ڕەبەت کراوە/ڕاپۆرت

0
882

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ دووشەممە 8ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، شوێنێک بە ناوی “ئیقامەتگا کُردبووم کاشانە” لە گوندی “لیلانێ”ـی ناوچەی سەردەشت بە بەشداریی جێگری پارێزگا و نوێنەری مەجلیس (ڕەسووڵ خزری) و شارەوان و شۆڕاکانی ڕەبەت و سەردەشت، کرایەوە.

ئەو شوێنە کە یەکەم جارە بیرۆکەی ئەوتۆ لە پارێزگای ورمێ بێتە ئاراوە، وەک موووزە و شوێنی حەوانەوەیەک وایە کە لە لایەن مهەندیس عەلی پیرۆتی و براکەی دوکتور ڕەسووڵ پیرۆتی کە خەڵکی ئەو گوندەن، لەسەر خانووی کۆنی ئاغای گوندەکە و بە مەبەستی گەشتیاری و حەوانەوە و مانەوەی گەشتیاران ساز کراوە.

دەگوترێ بە هۆی ئەوەی کە بڕیارە ڕێگای بۆکان- سەردەشت بە نزیکی ئەو گوندەدا بێ، ئەو شوێنە بنیات نراوە و بە نیازە لەو ڕێگایەوە، گەشتیار بۆ گوندەکە ڕابکێشن.

ئەو شوێنە حەوانەوەیە، تەنانەت لە لایەن کەسانێکی بیانیشەوە پێشوازی لێکراوە و بڕیارە لە وڵاتانی تریشەوە سەردانی بکەن.

بەڵام ڕێوڕەسمی کرانەوەی ئەو شوێنە حەوانەوەیە بێ قەراغ و قوڵاغیش نەبوو وسپا خەریک بووە کێشە بنێتەوە. چەکدارانی سپا کە بە بێ دەعوەت و بە بیانووی پاراستنی ئەمنیەتی ڕێوڕەسم و خەڵکەکە، هاتبوون بۆ ئەوێ، بە هۆی ئەوەی کە نانیان درەنگ دراوەتێ، هەڵڵایان ناوەتەوە.

جاشەکان کە نزیک 20 کەس دەبوون و هەندێکیان دەم و چاوی خۆیان بەستبوو، هەرایەکی زۆریان لەسەر خەڵکی گوندەکە کردووە و بی ڕیزیان نواندووە.

هاووڵاتییەکی نیشتەجێی لیلانە وێڕای دەست خۆشی کردن لەو هەوڵە و دڵخۆشی بە کرانەوەی شوێنەکە لە گوندەکەیان، ئاماژەی بە ئەخلاق نزمیی بەرپرسانی ڕژیم کە لەو رێوڕەسمەدا بەشدار بوون، کرد و گوتی دوای ئەو هەموو خزمەتە کە لە گوندەکە پێیان کرا، تەنانەت بەزیادبوونی نانەکەشیان لە خەڵک نەکرد و دەست خۆشیشیان نەکرد و بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕقی خۆیان لە هەمبەر کورد و گوندەکە نێشان دا”.

ئەو ئەخلاق نزمیەی، بەرپرسانی ڕژیم و بێ ڕێزیی جاشەکان لە ناو گوند و بە خەڵکی گوند، ناڕەحەتیی خەڵکی گوندەکەی لێکەوتەوە و دواتر لە ناو خەڵک بڕیار دراوە کە چیتر و لە هیچ بەرنامەی تردا ڕێزی ئەو کەسانە نەگیردرێ”.

photo_2016-08-29_23-36-56

14124029_1830275090576429_651885311_o

14139023_1830283063908965_1706004142_o

14159046_1830276583909613_2115786524_n

14163788_1830282610575677_146638443_o

14182202_1830283510575587_353764738_n

14182570_1830276573909614_1275297912_n

14202904_1830282727242332_936107011_o

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت