ڕێکخراوی “یاری کورد” ڕاگەیێندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە

0
1865

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوی “یاری کورد” کە ڕێکخراوێکی کوردستانیی بەرگریکار لە مافی کوردانی یارسانە، بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی ڕای گشتی ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پشتیوانیی خۆی لە بزاڤی میللی-دیموکراتیکی کوردرسان ڕاگەیاند.

ڕێکخراوی “یاری کورد” ، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣١ی پووشپەڕی 1395ی هەتاوی، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕوو لە ڕای گشتی ڕایگەیاند: “ئێمە وەک ڕێکخراوێکی یارسانی کە نوێنەرایەتیی کوردەکانی یارسان دەکەین، کۆماری ئیسلامی وەک سەرەکیترین نەیاری خۆمان دەزانین و پشتگیری خەبات بە دژی ئەو دەسەڵاتە “دڕندەیە” دەکەین و پشتیوانیی خۆمان بۆ خەبات بە دژی ئەو ڕژیمە نگریسە ڕادەگەیێنین.

لە ڕاگەیێندراوی ڕێکخراوی “یاری کورد”دا هەروەها هوتووە: “ئێمە ئەندام و لایەنگرانی یاری کورد لە ڕابردوودا بەشێک بووین بە بزاڤی ڕزگاری خوازیی کوردستان و شانازی بەو مێژوویەی خۆمانەوە دەکەین و هیچ کات سەر بۆ دوژمنی داگیرکەر ناچەمێنین.

لە بەشێکی تری ئەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بە دەست بە کاربوونی کۆنگرەی ئەو ڕێکخراوە کوردستانیە لە ٩ ڕۆژی داهاتودا دەکات و دەڵێ :”لە بەرەبەری کۆنگرەکەماندا، نەیارانی یاری کورد، چاویان بەو ڕێکخراوە هەڵنایە و هەر بۆیەش هەوڵ دەدەن لە ڕێگەیلی جۆراوجۆر دژایەتیمان بکەن و کۆنگرە شکست پێبێنن و لەو ڕێگایەوە هێز و شکۆیەکی ساختە بۆ ئەربابەکانیان نیشان دەدەن و ئاڵای ئێران بەرز دەکەنەوە و لە پێش سەرۆکەکانیان چۆکیان دادەدەن و کڕنۆشیان بۆ دەبەن”.

یاری کورد ڕایدەگەیێنێ کە بە پێی ئەو دۆخە هەستیارەی کە ڕێکخراوەکە تێیدایە زانیاریی زیاتر لەمبارەوە بڵاو ناکاتەوە و ئەو کارە بۆ دوای کۆنگرە ڕادەگرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت