بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان، هێزەکانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد، شاری قامشلوویان بۆردوومان کرد و بەشێک لە خەڵکی ئەو شارە ناچار بوون بۆ شوێنێکی ئارام ماڵەکانیان جێ بێڵن و لە نێوەدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی بەشار ئەسەد بێتە ئاراوە.
بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان: ئه‌وهاووڵاتیانه‌ی كه ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه، دانيشتووى گه‌ڕه‌كه‌كانی سیاحی و كۆرنیشن، هه‌ندێكیان روویان له ناوچه ئارامه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و شاره كردووه، هه‌ندێكیشیان به‌ته‌واوی ئه‌و شاره‌یان به‌جێ هێشتووه و روویان له شاری عامودا كردووه.
له لايه‌كى ديكه‌وه، ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، 40 سه‌ربازى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د خۆيان راده‌ستى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له شارى قاميشلۆ كردووه.
بە پێی هەمان سەرچاوە کوژران و بریندار لە نێوان هەر دوو لایەن لە ئارا دایە و هێشتا نازانرێ هێزەکانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد بە مەبەستی چی ئامانجێ شەڕەکەی هەڵگیرساندوە.