وه‌رگێڕانی ڕۆژی كورد
بۆ ده‌بێ ئیمپڕاتۆریی ناكارامه و مه‌رگاوی پووتین ده‌سته‌مۆ بكرێ و پێشی پێ بگیردرێ
چوار ساڵ له مه‌وبه‌ر میت رامنی ، به‌ربژێری ئه‌و كاتی سه‌رۆك كۆماری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا گوتی كه ڕووسیه گه‌وره‌ترین دوژمنی ژێئۆپۆلیتیكی ئه‌مریكایه . باراك ئۆباما له وه‌ڵامی ئه‌و بۆچوونه دا ئه‌و كات به گاڵته پێكردنه‌وه گوتی : «نه‌سلی ١٩٨٠ ده‌یهه‌وێ سیاسه‌تی ده‌ره‌كیی ئه‌وان بگه‌ڕێته‌وه ، به‌ڵام شه‌ڕی سارد ٢٠ ساڵ له مه‌وبه‌ر كۆتایی پێهاتووه .»
ده‌وران چۆناوچۆن گۆڕا ؟ ڕووسیهیهك كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ك ده‌كا ، كوشت و كوشتاری به كۆمه‌ڵ له سووریه وه‌ڕێده‌خا ، كریمه به ڕووسیه‌وه ده‌لكێنێ و به ئاسانی له باره‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له چه‌كی ناوكی قسه ده‌كا ، ئێستا بۆچوونه‌كه‌ی میت رامنی سه‌لماوه و ده‌توانێ قه‌بووڵ بكرێ . وێده‌چێ دۆناڵد ترامپ ته‌نیا ئه‌مریكاییه‌ك بێ كه دژ به به ڕوانینی ئه‌وه .
هه‌ر حه‌وتوویه‌ك پووتین ڕێگایه‌كی تازه بۆ چاوترسێن كردنی جیهان ده‌دۆزێته‌وه ، له‌و ماوه‌یه دا كۆمه‌ڵێك مووشه‌ك كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ناوكیان هه‌یه له نزیك سنووره‌كانی لێهستان و لیتوانی جێگیر كرد .
له‌و حه‌وتوویه دا ئه‌و گرووپێك كه‌شتیی شه‌ڕكه‌ری كه ناوێكی فرۆكه هه‌ڵگریان له گه‌ڵ بوو له ڕێگه‌ی ده‌ریای باكوور و كاناڵی مانش نارده رۆژهه‌ڵاتی مه‌دیته‌رانه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا به دژی هێزه‌كانی دیكتاتۆری سووریه بێنه مه‌یدانه‌وه ، ئه‌وان ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن و لێیان ده‌ده‌ن .
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی ڕووسیه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتوویه‌تی كه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕووسیه و ئه‌مریكا له هه‌ستیارترین دۆخ له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی ڕابردوو دایه . هه‌واڵی ته‌له‌فیزیۆنه‌كانی ڕووسیه پڕه له نیشاندانی مووشه‌كه كیشوهڕ بڕه‌كان و نمایشكردنی سه‌رپه‌نا و په‌ناگه‌ی دژه بۆمب .
سه‌رۆكی ده‌زگای ته‌بلیغاتیی پووتین ، دێمێتری كیسیلۆف هه‌ڕه‌شه له ڕۆژئاوا ده‌كا كه «هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێ و بێشه‌رمانه»ده‌توانێ « هه‌ڵگری په‌یامی شه‌ڕی ناوكی بێ » ، ئه‌و به ئاماژه به وته‌كانی پووتین ده‌ڵێ : « كاتێك كه شه‌ڕ ده‌ركه‌ی پێگرتی و ناچار بووی ، تۆ ده‌بێ یه‌كه‌م گورز و زه‌بری خۆت بوه‌شێنی »
له ڕاسیتدا ، رووسیه خوازیاری شه‌ڕ له گه‌ڵ ئه‌مریكا نییه . به‌ڵام ده‌ربڕینی وه‌ها لێدوانێك كه پڕن له رق و هه‌ڕه‌شه نیشانه‌ی نه‌بوونی سه‌قامگیریه ، و یه‌كه‌مین هه‌نگاو له وه‌ڵام دا وه‌رگرتنی ئه‌و بابه‌ته‌یه كه ده‌ستدرێژیی ڕووسیه ، نه به مانای نوێ بوونه‌وه‌ی ژیان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی ، به‌ڵكوو نیشانده‌ری ئه‌و بێهێزیه له مێژینهیهیه كه ئه‌وه‌ی بێ‌توانا كردووه .
ڤیلادیمێری هێرشبه‌ر
هه‌ر وه‌كوو له ڕاپۆرتی تایبه‌تیی ئێمه [ئێكۆنۆمیست]ی ئه‌و حه‌وتوویه دا هاتووه ، ڕووسیه له گه‌ڵ گرفت و قه‌یرانی جیددی له بواره‌كانی ئابووری ، كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت به‌ره‌وڕوویه . حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی به‌روه پیری هه‌نگاو ده‌نێ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تا ساڵی ٢٠٥٠ ده له سه‌دی لێ كه‌م بێته‌وه . هه‌وڵدان بۆ مۆدێرنیته كردنی ده‌وڵه‌ت و ئابووری به كه‌ڵك وه‌رگرتن له داهاتی وه‌ده‌ست هاتوو له هه‌ڵكشانی ئابووری له گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بووه ، به پێچه‌وانه‌وه پووتین له پله‌ی باڵای ده‌سه‌ڵات دا جێگه‌ی گرتووه كه تێچووی ئه‌و له نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٥ ، له ٣٥ له سه‌د بۆ ٧٥ له سه‌د به‌رهه‌مهێنانی ناخالیس په‌ره‌ی سه‌ندووه .
هه‌ڵكشانی ٧له سه‌دی له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتی پووتین ، ئێستا ئیدی تواوه‌ته‌وه.به‌شێك له‌و گرفته ئاكام و ده‌رئه‌نجامی ئابڵۆقهكانه ، به‌ڵام گه‌نده‌ڵی و كه‌م بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ڕۆڵی زیاتری له‌و دا هه‌بووه . ئه‌وه كرێملینه كه بڕیار ده‌دا كێ ده‌توانێ سه‌روه‌ت و سامان پاشه‌كه‌وت بكا و ده‌وڵه‌مه‌ند بمێنێته‌وه . ڤیلادیمیر یفتۆشینكۆف ، سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌ی ڕووسیه ، ٣ مانگ له ساڵی ٢٠١٤ له ده‌ستبه‌سه‌ری دابوو ، تا ئه‌وه‌ی كه شیركه‌ته‌كه‌ی دایه ده‌ست پووتین و ئه‌و جار ئازاد كرا .
پووتین هه‌وڵی داوه كه ئه‌و زه‌ره‌رانه‌ی له ناوخۆی ڕووسیه وێیكهوتووه به ده‌ستدرێژی كردن له ده‌ره‌وه كه‌م بكاته‌وه . چینی مامناوه‌ندی مۆدێرنی ڕووسیه به خۆپێشاندانی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به دژی ته‌قه‌لوب و ساخته‌یی بوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ۲۰۱۱ – ۲۰۱۲ هۆگری و مه‌یلی خۆی بۆ ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن نیشان دابوو.
له سه‌رده‌مانێك دا كه نرخی نه‌وت له سه‌رێ بوو و پووتین ده‌یتوانی به كڕینی پشتیوانی له به‌رانبه‌ر ئه‌وان دا خۆڕاگری و به‌رگری بكا . ئێستا وای لێهاتووه كه بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پێویستی به شه‌ڕ له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ڕووسیه و په‌نابردن بۆ كه‌ره‌سته‌كانی پڕ‌و پاگهندا بۆ هاندانی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه و به‌و شێوه هه‌وڵ ده‌دا ، ئه‌و بۆ دابین كردنی هه‌ر چه‌شنه بناغه‌یه‌ك به قازانجی بیر و باوه‌ره‌كانی ڕۆژئاوا به پارێزه‌وه ده‌جووڵێته‌وه ، چونكه سیستمی سیاسیی ڕووسیه هه‌ر چه‌ندیش به هێز بێ و له سه‌ركوت دا شاره‌زایی هه‌بێ ، سیستمێهكهی جۆرێكه كه زوو تێك ده‌شكێ . ئه‌و ئیده و بیر و باوه‌ڕانه‌ی كه ده‌توانن ڕووسیهیهكی به‌هێز داڕێژنه‌وه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی یاسا ، راگه‌یاندن و بڵاوكراوه‌ی ئازاد ، دێمۆكراسی و بازاڕی ئازاد ، هه‌ڕه‌شه‌ن له سه‌ر بوونی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی پووتین.
ئۆباما له زۆربه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له ده‌سڵات دابووه ، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بووه كه ڕووسیه ده‌سه‌ڵاتێكه له حاڵی له ناوچوون و پێویست ناكا بایه‌خی پێ بدرێ . به‌ڵام وڵاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ، كه هه‌م لاواز بێ و هه‌م جێگه‌ی باوه‌ڕ نه‌بێ و چه‌كی ناوكیشی هه‌بێ ، مه‌ترسیداره . له‌و زیاتر ، له هه‌ندێ بواره‌وه ته‌نانه‌ت مه‌ترسیدارتر له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو . به پێچه‌وانه‌وه ڕێبه‌رانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو دوای ئیستالین ، پووتین به تاقی ته‌نیا حوكمڕانی ده‌كا ، به بێ ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسی كه له سه‌رده‌می ڕێبه‌رانی پێشوو بوونی هه‌بوو ، كۆنتڕۆڵ بكرێ ؛ یان وێڕانیهكانی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی بینیبێ . ئه‌و ده‌توانی بۆ ساڵه‌كانی داهاتوو هه‌روا له پۆسته‌كه‌ی دا بمێنێته‌وه ، به دووری ده‌زانین كه چوونه سه‌ری ته‌مه‌نی ، ئه‌و ئارام و له سه‌ره‌خۆ بكاته‌وه
ئۆبامای ئێمه به‌ڵام چه‌ندین خاڵی دروست له باره‌وه‌ی پووتینیسمهوه ده‌ڵێ – ئه‌و به شێوه‌یه‌كی به‌ڵگه‌مه‌ند له كۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌و حه‌وتوویه دا به پێداگری و هێزه‌وه – به‌ڵام پووتین فێر بووه كه چۆن ئه‌مریكا وه‌به‌ر چاو نه‌گرێ و له سه‌رووی ئه‌وه‌وه بوه‌ستێ . ئابلۆقه سووكه‌كانی ڕۆژئاوا ، خه‌ڵكی ڕووسیه ده‌خاته ژێر گوشاره‌وه ، به‌ڵام ئه‌و ئابڵۆقانه دوژمنایه‌تیش دروست ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك به دژی ئه‌و ئابڵۆقانه له گه‌ڵ پووتینێك كه تاوانبار و هۆكاری زه‌بری ئابووری له‌وانه و له به‌ر سیاسته هه‌ڵه‌كانی ئه‌وه ئاوایان به سه‌ر هاتووه له گه‌ڵی ده‌بنه هاوپه‌یمان و هه‌ست به‌وه ناكه‌ن كه خه‌تای پووتینه و وا ده‌زانن خه‌تاكه له ڕۆژئاواوه‌یه .
ئه‌یوانی قه‌بووڵ كرا‌و
ڕۆژئاوا ده‌بێ چ بكا ؟ زه‌مان له به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی ڕۆژئاوا دایه . هێز و توانای له حاڵی له ناوچوونیش ته‌نانه‌ت ده‌بێ بۆ زه‌بر وه‌شاندن له پاشماوه‌كانی ئه‌و كۆنتڕۆڵ بكرێ تا ئه‌وه‌ی كه سه‌رئه‌نجام له ناو دژبه‌یه‌كه‌كانی ناوخۆیی خۆیدا شكستی پێ بهێندرێ . چونكه مه‌ترسی ، له بوونی «هه‌ڵه‌ی لێكدانه‌وه و نه‌بوونی كۆنتڕۆڵی هه‌ڵچوونی له ڕاده‌به‌ده‌ر» دێته پێش ، ئه‌مریكا ده‌بێ خه‌ریكی وتووێژی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ پووتین بێ ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وڕۆ ئه‌زموونێكی بێهیواییش بێ . سه‌ركه‌وتن نه به ئاگربه‌ست و نه پێشوازی له ڕێگایه‌ك به‌روه پێشتر له سووریه . به‌ڵكوو ده‌بێ به هێنانه خواری لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌كانی ڕووسیه بپێوین .
هه‌ڵه‌ی لێكدانه‌وه‌ی ناوكی گه‌وره‌ترینی هه‌موو هه‌ڵه‌كان ده‌بێ ، كه‌واته وتووێژ ده‌بێ بریتی بێ له كۆنتڕۆڵی چه‌ك و چۆڵ و باش كردنی پێوه‌ندیه‌كانی ئه‌رته‌ش و هێزی هه‌ر دوو لایه‌ن ، به‌و هیوایه‌ی كه چه‌كی ناوكی جیا له هه‌موو بابه‌ته‌كانی تر ، وه‌ك سه‌رده‌می یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو بخرێته وتووێژ و دانوستانه‌وه ، هه‌ر چه‌ند ئه‌وه زۆر ئه‌سته‌م و قورس ده‌بێ چونكه ڕووسیه كۆنتڕۆڵی جهكه ناوكیه‌كانی وه‌ك له ده‌ستدانی ئیمتیازێكی هه‌میشه‌یی بۆ خۆی ده‌بینێ .
بابه‌تێكی تر ، شه‌ڕ له سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی نزیكی ڕووسیه‌یه . نموونه‌ی ئۆكراین نیشانی ده‌دا كه چۆن پووتین هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و وڵاتانه‌ی له هێڵی ئه‌و ده‌چنه ده‌رێ ناسه‌قامگیر بكا . سه‌رۆك كۆماری داهاتووی ئه‌مریكا ده‌بێ رایبگه‌یه‌نێ به پێچه‌وانه‌ی وته‌كانی ترامپ ، ئه‌گه‌ر ڕووسیه وه‌ها تاكتیكێك به دژی هه‌ر كام له وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ ، وه‌ك لێتۆنی و ئێستۆنی به كار بێنێ ، ئه‌ندامانی ناتۆ وه‌ك هێرش بۆ سه‌ر وڵاتی خۆیان لێی ده‌ڕوانن .
به شێوه‌ی جیا ، ڕۆژئاوا پێویستی به‌وه هه‌یه كه ئه‌و بابه‌ته ڕوون كاته‌و كه ئه‌گه‌ر ڕووسیه بیهه‌وێ هێرش له چوارچێویهكی گه‌وره دا به دژی وڵاتانێكی وه‌ك گورجستان و ئۆكراین كه ئه‌ندامی ناتۆ نین ، بكا ، ڕۆژئاوا ئه‌و مافه بۆ خۆی به ڕه‌وا ده‌زانی كه چه‌كیان بداتێ .
ڕۆژئاوا پێویستی به‌وه هه‌یه كه سه‌ری به‌رز ڕابگرێ . ده‌ستێوه‌ردان و دیخالهتی ڕووسیه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا دا شیاوی وه‌ڵامێكی به‌رامبه‌ر و بیر لێكراوه یه . به‌ڵام ڕۆژئاوا ده‌توانێ له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه دا به‌رگری بكا ، ڕووسیه پێویستی به ڕواڵه‌تێك كه ئیدۆئۆلۆژییهكی سه‌رنج راكێش و ئاینده بین نیشان بدا ، نییه . له به‌رانبه‌ر دا ، ئامانجی پڕوپاگه‌ندای ئه‌و بێ بایه‌خ كردن و لاوازكردنی ئه‌رزش و بنه‌ماكانی دونیای لیبێراله و به گه‌شه سه‌ندنی ئه‌و ئیده و بیر و باوه‌ڕه‌یه كه ڕۆژئاواش وه‌ك ڕووسیه ، گه‌نده‌ڵ و سیستمه سیاسیه‌كه‌ی به هه‌مان شێوه‌ی ڕووسیه ده‌گۆڕدرێ .
ڕووسیه ده‌یهه‌وێ ڕۆژئاوا یه‌كی دابه‌ش كرا‌و كه متمانه‌ی خۆی بۆ كاریگه‌ری دانان له سه‌ر جیهان له ده‌ست داوه ، دروست بكا . له وه‌ڵام دا ، ڕۆژئاوا ده‌بێ یه‌كگرتوو و قایم بمێنێته‌وه و ڕابوه‌ستێ .
سه‌روتاری گۆڤاری ئێكۆنۆمیست ٢٢ی ئۆكتۆبری ٢٠١٦