پەکەکە لە نێوان سێ کوچکەی (ئیمڕالی،پەرلەمان.قەندیل)دا

0
809

نووسەر: خەلیل جەنگی

دوای گیران و دەستبەسەر کردنی ئۆجەلان و زیندانی کردنی ڕێبەری پەکەکە لە ئیمڕالیدا لەناو پەکەکەدا کودەتایەکی نەزۆر خامۆش ئەنجامدرا کە لەو کودەتایەدا عەلەوێکان بە سەرکردایەتی جەمیل بایک و بە هاوکاری

خەلیل جەنگی
خەلیل جەنگی

پەکەکە لە نێوان سێ کوچکەی (ئیمڕالی،پەرلەمان.قەندیل)دا

 ئێران توانیان ڕێبەرایەتی و جڵەوی پەکەکە لەدەست خۆیان بگرن و زۆربەی ئەوانەی کە دژبەریش بوون یان هەڵاتن یان تیرۆرکران. مەبەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەو هاوکارییە زۆر ئاشکرابوو چۆن ئێران لە ڕێگای عەلەوێکانی نزیک لەخۆیەوە ویستی پەکەکە بۆلای خۆی ڕابکێشێت و سیاسەتی خۆی لەناو ئەو حیزبەدا دابەزێنێت و لە دژی تورکیا بەکاری بهێنێت،هەروەک پێشتر سوریا توانیبووی پەکەکە بۆخۆی و لە دژی تورکیا بەکار بهێنێت.

هەروەها وەک ئێستاش کە دەیبینین ئێران توانیوییەتی پەکەکە بۆ مەبەستەکانی خۆی چ لە کوردستان و چ لە دەرەوەی کوردستان بەکار بێنێت.(سیاسەتی ڕادیکاڵانەو تاکڕەوی پەکەکە و شەڕ کردن لە پێناو پاراستنی سەروەری خاکی سوریاو پێناسەکردنی بە بەشێک لە سوپای ئەسەد و هاوکاری و فەرمان وەرگرتن لە دەمێشق و نەبوونی هیچ جۆرە داخوازییەکی ڕوون لە پێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی کورد بە مانای جێ بە جێ کردنی سیاسەتی ئێرانە لە سوریا،هەروەها هێز درووست کردن لە ژێر ناوی جیاجیا لە باشوری کوردستان و تۆمار کردنیان بە ناوی حەشدی شەعب و حەشدی نشتیمانی بۆ مەعاش وەرگرتن و کار کردنی ئەو گروپانە کە سیاسەتەکەیان نیزێک لە بەغدایە بە مانای ئەوەیە کە لەوێشەوە حەولی جێ بە جێ کردنی سیاسەتی ئێران دەدات،هەروەها بە هەمان شێوەیە ئەو سیاسەتە لە ڕۆژهەڵاتیش کاری پێ دەکرێت بۆ نموونە سیاسەتی درووست کردنی پژاک و ئامانجی سناریۆی شەڕی نێوان سوپای پاسداران و گریلاکانی پەکەکە بۆ چی بوو؟ وە بە پێچەوانە ئاتەش بەسی نێوانیان بە مانای چییە؟).

پەکەکە لە ئێستادا بە کردەوە بە سەر سێ باڵی فیکری و سیاسی جیاوازدا دابەش بووە،

یەکەم،بەرەی عبداللە ئۆجەلانە کە بە فەرمی ڕایانگەیاندووە ئاشتی خوازن و دەیانهەوێ لە ڕێگای ئاشتییەوە کێشەی کورد لە باکوری کوردستان دەگەڵ تورکیا چارەسەر بکەن و گەیشتوونەتە سەر ئەو باوەڕە بە چەک و شەڕکردن هیچ مافێک و هیچ شتێک دەستەبەر ناکرێت کە بێ گومان ئەوە باشترین سیاسەتە لە دۆخی ئێستای تورکیا و ناوچەکەدا بە گشتی.

دووهەم باڵ و ڕەوتی پەکەکە لە ئێستادا لە پەڕڵەمانن،بەڵام ئەوان لە نێوان شەڕ و ئاشتی دا تووشی سەر لێ شێواوی بوونەو هەڵبژاردنی لایەنێک بۆیان دژوار بووە کە هۆی سەرەکی ئەم کێشەیە دەگەڕێتەوە سەر کردەوەکانی باڵی تووندڕەوی پەکەکە واتا باڵی یاخی قەندیل کە بە تەواوی درژێر فەرمانی ئێراندان دانە.

سێهەم باڵی فیکری و سیاسی پەکەکە باڵی تووندڕەو و ڕادیکاڵی پەکەکەیە کە سەرکردایەتییەکەی لە قەندیلەو کەسی دیاری ئەو ڕەوتە جەمیل بایک وکاڵکان و قەرەیلان و دوو کەسی ترن.هەموو کارو کردەوەکانیان پێچەوانەی ویست و داخوازی ڕەوای گەلی کوردە،ئەوان تا کوردانی باکور دێن و ڕیسێک درووست دەکەن ئازا دێن و دەیکەنەوە بە خوری!جێگای ئاماژەیە دوای ڕێکەوتن دەگەڵ سوپای پاسداران و دامەزراندنی پژاک لقی ڕۆژهەڵاتی پەکەکە لە ساڵی ٢٠٠٥دا ئیتر دوای ئەو پەکەکە ئێستا بە فەرمی لە ورمێ و تاران دەفتەری نوێنەرایەتییان هەیەو تەنانەت لە سناریۆی شەڕی نێوان سوپای پاسداران و پەکەکە لە سنورەکانی ڕۆژهەڵات هەموو کوژراو بریندارەکانیان بەیەکەوە دەچنەوە نەخۆشخانەکانی ئێران(ورمێ،شنۆ،پیرانشار،سەردەشت،نەغەدە،مەهاباد…لە هێندێک جار دا دەچنەوە تەورێز و تارانیش بۆ چارەسەرکردن)،هەروەها سەرکردەکانی پەکەکە وەک جەمیل بایک،حاجی ئەحمەدی،قەرەیلان و کاڵکان و….لە ورمێ و تەنانەت بابلسەری ئێران ویلاو خانوبەرەیان هەیەو بۆ حەسانەوەو مانەوە لە کاتی پێویستدا دەچنە ماڵی خۆیان!سەرکردەکانی قەندیل هیچ گوێ لە ئۆجەلان ناگرن و دە پڕاکتیگدا لە ژێر سیاسەت و فەرمانی ئۆجەلان دەرچوونەو بە تەواوەتی کەوتوونەتە ژێر ڕکێف و فەرمانی ئێران و تەنیا بۆ جێ بە جێ کردنی ئەجێندای ئێران لە ناوچەکەدا کار دەکەن کە ئێستا لە نێوان خۆشیان دا تووشی جیاوازی سیاسی و فیکری بوونەو قەرەیلان پێی وایە بایک و سێ سەرکردەکەی تر بە ڕێگایەکی هەڵە دا دەڕۆن و لە ئامانجەکان و سیاسەتەکانی عبداللە ئۆجەلان دوور کەوتوونەتەوەو ئۆجەلان و پەکەکەیان تووشی مەترسی جیددی کردووە.دیارە قەرەیلان زۆر لەوە تووڕەتر نیشان دەدات لە دیارە چۆن قەرەیلان دەسەڵاتەکەی قوڕغ کراوەو هەموو دەسەڵاتی پەکەکە دەبەر دەستی عەلەوێکانی هاوپەیمانی ئێران دایە بۆیە ڕەنگە قەرەیلان خۆشی دەگەڵ ئەو ڕەوتە تووندڕەوە بێت بەڵام چۆن ئێران بەسەریاندا موسەیتەرە تا ئێستا نەیتوانیوە دەسەڵاتی جەمیل بایک کەم بکاتەوەو بۆخۆی مسۆگەر بکات و بەردەوامیش جەماوەرەکەی دەژێر مەترسی و هەڕەشە دان.

باڵی یاخی پەکەکە کە جەمیل بایک سەرکردایەتی دەکات و بە تەواوەتی لە ئۆجەلان دابڕاون لە ساڵانی پێش تر(وەک کارنامەکانی دۆڵی بەقا…) و بە تایبەتی لە ئێستادا و لەم دواییانەدا کاری نەشیاو و ترسناک دەکەن و هەموو زمانی ئەوان تەنیا چەک و کاڕی تووندڕەوانەیە کە بە هیچ شێوەیەک لە کردەوەی کوردان ناچن! بۆ نموونە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا کە دەستکەوتێکی باش بوو و دەیتوانی قۆناغی باشتریش دەستەبەر بکات بۆ کوردی باکور ئەوان هاتن بە کوشتنی دوو پۆلیسی هاتووچۆ دۆخەکەیان تێک داو بیانووی تەواویان دایە دەست تورکی فاشیست تا بە ئامانجەکانی خۆی بگات(بۆچی وایان کرد؟ لەوانەیە ئەو هەڵسوکەوتە بگەڕێتەوە سەر پێوەندی نێوان میتی تورک و پەکەکە یان سوپای پاسداران و پەکەکە یان ڕووسیاو پەکەکە!)هەروەها دە کردەوەیەکی نەشیاوی تر دا هاتن بە تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن دۆڵار زەرەریان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دا کە لە راستیدا ئەو هەنگاوە کە بە هەنگاوێکی تیرۆریستی دێتە هەژمار نە تەنیا زەبرێک بوو لە ئابوری باشوری کوردستان بەڵکوو هەموو خەڵکی کوردستان کە لەم بەشە ئازاد کراوەیدا گیرساونەتەوەو خەریکە قازانج لەم دەستکەوتە دەکەن زەرەرمەند بوون یان تەقاندنەوەی تراکتۆرێکی مین ڕێژ کراو و هەروەها سوتاندنی چەند ماشینێکی خەڵکی کاسبکار و بێ تاوان و کە بوونە بیانووی هێرشی بەرفراوانی تورکی فاشیست بۆ سەر شاخەکان و گوندەکانی کوردستان نمونەی بەرچاوی ئەم هێرشە دڕندانەیە بوردومانی گوندی زارگەڵی بوو کە گۆیا بنکەو بارەگای پەکەکەی تێدا بووەو چەند کەسایەتی پلە بەرزی ئەو حیزبەش لەوێ بوونیان هەبووە کە چەندین خەڵکی سڤیل و بێ توانی تریش لەو هێرشە دڕندانەی تورک دا شەهید بوون و ماڵ و حاڵ و سامانیان ئاگری تێ بەر بوو و بە تەواوەتی لە ناو چوو.کوشتن و فڕاندن و تیرۆر و تۆقاندن بەشێکی جیانەکراوەیە لە سیاسیەتی پەکەکە لە سەرەتای دامەزرانییەوە تا ئێستا بەڵام وەکی کوتم عبداللە ئۆجەلان گەیشتۆتە سەر ئەو باوەڕە ئیتر ئاشتی و دانووستان باشترین ڕێگەیە کە هەر واشە!

شێواندنی دۆخی سیاسی و ئەمنی باشوری کوردستان بە بیانووی جیاجیا،تەقاندنەوەی بۆڕی گازی چەمچەماڵ و دەست تێدابوونی پەکەکەو هەروەها ئەم باڵە بۆجارێکی تر بە ئاشکرا هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان کردووە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات بۆڕی گازی سرووشی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە هەناردە بکرێت؟(مەبەستی هەڕەشەکەی پەکەکە زۆر ڕوونتر لەوەیە کە بمانهەوێ زۆری بیرلێ بکەینەوە!)دیارە ئیدامەی ئەم کارانە زۆر لایەنی کوردی و نێودەوڵەتی دێنێتە سەر خەت…؟!

جگە لەوانەش شێواندن و تێگدانی سیمای شارەکانی باکور و دابەزاندنی بازاڕی کار و کاسبی و هێنانەخواری ئابوری باکوری کوردستان و هەروەها لە ڕۆژئاوای کوردستان بە هیچ جۆرێک ڕێگە بە هیچ هێزێکی کورد نادەن چالاکی خۆی بکات و دەخزمەت ئەو بەشەی کوردستاندا هەنگاو بنێن و بە تووندی دژی هەموو جۆرە چالاکییەکی ئەحزابی ناسیۆنالیستی  و ڕێکخراوەکان و کەسایەتییە مەدەنی و سیاسییەکانی ئەو بەشەی کوردستانە.بۆ نموونە لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان و هێزی پێشمەرگە دیتمان کە دام و دەزگا ئەمنییەکانی پەکەکە/پەیەدە چلۆن وەکوو دوژمنانی کورد بێ ڕیزیان بە ئاڵای کوردستان و نێوی پێشمەرگە کردوو چلۆن سووکایەتیان بە جەماوەری بەشدار لەو بۆنەیەدا کرد.

هەروەها پەکەکە(باڵی تووندڕەوەی) لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا بە تەواوەتی لە خزمەتی جێ بە جێ کردنی هێژمۆنی ئێران/ئەسەد/ڕووسیا دایەو بە هیچ شێوەیەک یەک فیشەک بۆ ئامانجەکان و داخوازییەکانی کورد ناتەقینێت  وهەموو پێشڕەوی و کارو چالاکییەکانی بە بێ فەرمانی تاران/دەمێشق/مۆسکۆ ئەنجام نادات.دیارە ئەو هاوپەیمانییە هەم لە زاری خۆیانەوە هەم لە زاری بەرپرسانی باڵای دەمیشق/تاران/مۆسکۆ شاراوە نییە!

ئەمانە دەستکەوتی ڕەوتی سێهەم بوون بە کورتی لەم ماوەیەدا و لە ساڵانی پێش تریش دا نمونە زۆرن…

ئەم هەنگاوانە لە بنەڕەتدا بە کردەوەیەکی هاوشێوەی گرووپە تووندڕەوەکان لە قەڵەم دەدرێن و دوورن لە هەموو جۆرە ئەخلاق و بنەماکانی مرۆڤێکی شۆڕشگێڕیك و خەباتکار کە بێ گومان بەم سیاسەتە تەنیا زەبرێکی قورس لە خۆیان و لە داهاتوویان دەدەن و هەروەها لەم پێناوەش دا گەلی کورد بە گشتی زەرەمەند دەکەن.

هیوادارم باڵی یاخی پەکەکە بێتەوە سەر ئەقڵ و لە ژێر چەتری دوژمنانی کورد بێتە دەرێ و هاوکاربێت بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان لە تەک حکومەتی تورکیا کە هیچ شک لەوەدا نییە خەباتی پەرلەمانی باشترین سیلاحە بۆ کوردانی باکور.پەکەکە دەبێ واز لەم شێواندن و ئاگربارانەی باکور بێنێت چۆن لەوە زیاتر بە فیتی ڕووسیا و ئێران کار بکات تەنیا ماڵی خۆی و کوردانی ئەم بەشە وێران دەکات.بە بڕوای من دوای خەڵاتی ئاشتی کە ماوەیەک لەمەوە پێش درایە بەڕیز ئۆجەلان چاوەڕوانی ئەوەی دەکەم دەوڵەتی تورکیا هاتبێتە سەر ئەو ئەقڵییەتە کە ئۆجەلان لە زیندان ڕزگار بکات(دیارە هێنانەدەری ئۆجەلان لە زیندان خۆی لە خۆیدا بە مانای ڕەشمە کردنی باڵی یاخی بووی پەکەکە دێ)و لە ڕێگای ئۆجەلانەوە حەولی چارەسەری کێشە کوردی باکور لە ڕێگەی ئاشتیانەوە بدەن.ئیتر ئەوکات بۆ هەموو کەس و لایەنێکیش دەردەکەوێت پەکەکەی ڕاستەقینە ئەوانەی کە ئۆجەلانیان قەبوڵە بەڕاستی کێن وە بە پێچەوانە ئەوانەی لە ڕێگای ئۆجەلان لایانداوە کێن؟

تێبینی: ئەو بابەتە ڕوانگەی نووسەرەکەیەتی و ڕۆژی کورد لە هەمبەر ناوەرۆکەکەی بەرپرسیار نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.