Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان هاوکات لەگەڵ کۆنفرانسی کوردەکان لە مۆسکۆ، فاکس نیوز باس لەچوونی قاسم سلێمانی...

هاوکات لەگەڵ کۆنفرانسی کوردەکان لە مۆسکۆ، فاکس نیوز باس لەچوونی قاسم سلێمانی بۆ مۆسکۆ دەکات

0
1830

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆنفرانسی مۆسکۆ بە بەشداریی نوێنەرانی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان دەستی پێکرد.

هاوکات هەواڵدەریی فاکس نیوز لە هەواڵکدا بڵاوی کردەوە، کە فەرماندەی سوپای تیرۆریستیی پاسداران کاتژمیر ١٢ و ١٣ دەقەی رۆژی سێ‌شمەممە ١٤ی فیبریوار بە فرۆکەی ژمارە WD084  سەربە شیرکەتی ماهان گەیشتۆتە مۆسکۆ.

فاکس نیوز رایگەیاندووە: سەردانی ئەو فەرماندەیە کە دەستی لە کوشتنی ٥٠٠ کەسی ئەمریکاییدا هەبووە، پێشێل کردنی ئاشکرای گەمارۆکانە.

ماڵپەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، لەو کۆنفرانسەدا، جگە لە نوێنەری پەیەدە لە رووسیا، هەدروو پەرلەمانتاری هەدەپە عوسمان بایدەمیر و دیلەک ئۆجالان، لە پارێزەرەکانی ئۆجالانیش ئبرۆ گونای، لە ڕۆژئاواش ئاسیا عەبدوڵڵا هاوسەرۆکی گشتی پەیەدە و ئەنوەر موسلیم سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆبانێ، لە باشوری کوردستانیش عزەت سابیر پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، شێرکۆ حەمە ئەمین، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان، خەلیل ئیبراهم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی، ئەهوەن چیاکۆ، نوینەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)، حسێن کەرکوکی بەرپرسی دەستەی دیبلۆماسی و جێگری هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و چەندین  سیساتمەدار و ئەکادیمی و ڕۆشنبیر و نوێنەرانی دامەزراوە مەدەنییەکانی مۆسکۆ بەشدارن.

چالاکانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە مۆسکۆ و تاران لە هەوڵی راکێشانی کوردەکان و دوورخستنەوەیان لە بەرەی رۆژئاوان و بە دابین کردنی هەندێ دەسەڵاتی ناوچەیی کوردەکانی نزیک لە پەکەکە وەکوو کارتی فشار بە دژی رۆژئاوا بەکار بێنن.

شارەزایان بوونی قاسم سلێمانی لە کۆبوونەوەی مۆسکۆدا بە مەترسی بۆسەر داهاتووی کورد لە رۆژهەڵات پێناسە دەکەن و لەو باوەڕەدان کە ئەگەری سازانی پەکەکە لەگەڵ ئێران لەسەر پرسی کورد لەو بەشە لە ئارادایە.

مستەفا هیجری، سکرتێری حیزبی دێمۆکرات، کە بانگهێشتی کۆبونوەوەکە کرابوو، لە پەیامیکدا رایگەیاندووە: ” لە ڕوانگەی ئێمەوە، لە هەلومەرجی هەنووکەییدا، بوونی پێوەندی تاکتیکیی هەر لایەنێکی خەباتگێڕی کوردستان بە دەوڵەتانی داگیرکەرەوە تا ئەوجێگایە ڕێی پێدراوە، کە لەسەر حیسابی دژایەتی و زەرەر گەیاندن بە بزووتنەوەی ئەو پارچەیە لە کوردستان تەواو نەبێت”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووداعش خۆکوژیی بە دوو منداڵی کوردی ئیزەدی ئەنجام دا+وێنە
بابەتی دواتردوو وەرزشوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ئاستی ئێراندا توانیان پلەی قارەمانێتیی وەدەست بێنن.
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان