پارتی کرێکارانی کوردستان، پێشنیارێکی ئێرانی ڕەد کردەوە

0
827

هەروەک لە هەواڵەکانی ئەمڕۆی ڕۆژی کورددا هاتووە، بە پێی هەواڵەکانی ٢٧ی ڕێبەندانی ڕۆژنامەی “کومرسانت”ی ڕووسیە و لە زاری بەرپرسانی ڕووسی، ئەو دوو وڵاتە سەرقاڵی ئامادە کردنی ڕێکەوتننامەی سەربازی لە نێوان دوو لایەنن و بەو پێیە کۆماری ئیسلامی بە نیازە بڕی ٨ میلیارد دۆکار چەک و تەقەمەنی لە ڕووسیە بکڕێت.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو ڕۆژنامە ڕووسییە، ئێران لیستەی ئەو چەک و تەقەمەنییانەی ڕادەستی ڕووسیە کردووە و چاوپێکەوتنی دێهقان لە ڕووسیە بەو مەبەستە بووە.

سەرچاوەیەکی سەربازی کورد کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە پشت بەستن بە هەندێ زانیاری پۆشتە و تەواو بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە ئێران ئامادە بووە لە هەمبەر هەڵوەشاندنەوەی پژاک (لقی پ ک ک بۆ کوردستانی خۆرهەڵات)، ئیزن بدات ڕووسیە ڕێژەیەکی دیاریکراو، موشەک بە پ ک ک بفرۆشێت بەڵام تا ئێستا پ ک ک ئەو پێشنیارەی ڕەد کردۆتەوە.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد کە پارتی کرێکارانی کوردستان، لە بازاڕی ڕەش و بە شیوەی تر و بێ ئاگاداری ئێران هەندێک موشەکی تری کڕیوە کە تا ئێستا جۆرەکانی ئەو موشەکە نەزاندراوە و چەند جۆری جیاواز لە خۆ دەگرن.

پارتی کرێکارانی کوردستان و لقەکانی کە گریمانەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران و میحوەری شیعەیان لێدەکرێ، لە ئێستادا لە کوردستانی ڕۆژئاوا و کوردستانی باکوور، سەرقاڵی شەڕ لەگەڵ بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریە و ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش  و لە لایەکی تر خەریکی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیان و تا ئێستاش بە پێی ئامارەکان زیاتر لە ٦٢ کەسی سیڤیل لە کوردستانی باکوور لەو شەڕ و پێکدادانانەدا بە دەست دەوڵەتی تورک، شەهید و کوژراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.