رۆژی کورد؛
ئەمرۆ رۆژنامەنووس عەدنان حەسەنپوو، دوای دە ساڵ مانەوە لە بەندیخانە بە یەکجاری ئازاد بوو و هەواڵێ ئازادیی ئەو رۆژنامەنووسە زۆر خێرا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە.
بە بۆنەی ئازادیی عەدنان حەسەنپوور، کۆمەڵێک چالاکی بوارە جیاجیاکان (رۆژنامه‌نووسان، هونه‌رمه‌ندان، چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد) لە ڕاگەیەندراوێکدا خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن و عه‌دنان حه‌سه‌نپوور بە هێمای خۆڕاگری زیندانیانی سیاسی کورد، لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناو دەبەن و ڕایدەگەیەنن؛ عه‌دنان به درێژایی ئه‌م ساڵانه ده‌نگی کپ کراوی سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی کورد بووه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کان، به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه خاوه‌ن هه‌ڵوێست و به بڕوا، له زیندانیش‌دا درێژه‌ی به چالاکی داوه و کۆسپه‌کانی نێو زیندان قه‌د نه‌بووه‌ته هۆی دابه‌زاندنی وره‌ی، به پێچه‌وانه‌وه سیمای عه‌دنان و وره‌ی عه‌دنان وره‌به‌خشی زیندانیانی سیاسی دیکه‌ش بووه.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە کە نوسخەیەکی بۆ رۆژی کورد نێردراوە؛
عه‌دنان گیان ئازادیت پیرۆز، به‌خێر بێیته‌وه، به خێر بێیته‌وه بۆ ئامێزی ئه‌و نیشتمانه‌ی که ساڵانێکه تامه‌زرۆی هه‌نگاوه‌کانته، تامه‌زرۆی قهڵهمهکهته که ده‌نگی داربه‌ڕووه‌کانی بیت، به خێر بێیته‌وه بۆ باوشی ئه‌و دایکه‌ی که ساڵانێکه فرمێسکی دووریت له چاوه‌کانی ناتۆرێت، به خێر بێیته‌وه بۆ ئامێزی داربه‌ڕووه ههڵپڕووزاوهکانی نیشتمان…
خه‌ڵکی ئازادیخواز و خۆڕاگری کوردستان، رۆژنامه‌نووسان، هونه‌رمه‌ندان، چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد؛ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی خه‌رمانانی 1395، به‌رامبه‌ر به 10ی سێپتامبری 2016 هاوڕێی رۆژنامه‌نووسمان عه‌دنان حه‌سه‌نپوور هێمای خۆڕاگری زیندانیانی سیاسی کورد، دوای تێپه‌ڕکردنی ده ساڵ زیندان، له زیندان ئازاد بوو؛ عه‌دنان کۆنترین رۆژنامه‌نووسی زیندانی له ئێران‌دا بوو، ئه‌و ده ساڵ له باشترین ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی له زینداندا تێپه‌ڕ کرد. عه‌دنان سه‌ره‌تا حوکمی ئیعدامی به سه‌ردا سه‌پا و دواتر حوکمه‌که‌ی بۆ 15 ساڵ زیندان که‌م کرایه‌وه، و له ئاکامدا دوای ده ساڵ زیندان ئازاد بوو.
عه‌دنان جێگای شانازی رۆژنامه‌نووسان و سه‌رجه‌م چالاکانی کورده و له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی تایبه‌ته؛ بۆ رێزلێنان له بابه‌ته ره‌خنه‌ییه‌کانی عه‌دنان له وڵاتی ئێران‌دا، که رۆژنامه‌وانی له هه‌موو لاوه له ژێر زهختدایه، رێکخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێ سنوور لقی سوێد، خه‌ڵاتی ئازادی رۆژنامه‌وانی ساڵی 2007ی پێ به‌خشی. هه‌روه‌ها ئه‌و براوه‌ی خه‌ڵاتی ئازادی رۆژنامه‌وانی ئیتالیا له ساڵی 2007دایه که به هۆی چالاکییه رۆژنامه‌وانییه‌کانی، ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێ به‌خشراوه.
عه‌دنان به درێژایی ئه‌م ساڵانه ده‌نگی کپ کراوی سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی کورد بووه و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کان، به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه خاوه‌ن هه‌ڵوێست و به بڕوا، له زیندانیش‌دا درێژه‌ی به چالاکی داوه و کۆسپه‌کانی نێو زیندان قه‌د نه‌بووه‌ته هۆی دابه‌زاندنی وره‌ی، به پێچه‌وانه‌وه سیمای عه‌دنان و وره‌ی عه‌دنان وره‌به‌خشی زیندانیانی سیاسی دیکه‌ش بووه.
عه‌دنان هێمای به‌رده‌وام بوون و کۆڵنه‌دانی رۆڵه نه‌به‌زه‌کانی گه‌لی کورده، هێمای خۆڕاگری ئه‌و زیندانییه سیاسییانه‌یه که هیچکات داگیرکه‌ر نه‌یتوانی به چۆکیان بێنێت، عه‌دنان و عهنانهکان به کۆڵنه‌دان و سووربوونی خۆیان، کۆماری ئیسلامیان به چۆک هێنا، ئه‌وان ره‌مزی نه‌سره‌وتن و سه‌رکه‌وتنی گه‌لێکن که له مێژه له قۆناغه جیاوازه‌کانی خه‌باتدا به‌ربه‌ره‌کانێی کردووه و درێژه‌ی به خه‌بات داوه و ته‌نانه‌ت زیندان و ئه‌شکه‌نجه و ئیعدام نه‌یتوانیوه ببێته کۆسپ له به‌رامبه‌ریدا.
ئێمه کۆمه‌ڵێک له رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد، وێڕای پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنانی خۆشه‌ویست، له‌گه‌ڵ عه‌دنان به‌ڵێن تازه ده‌که‌ینه‌وه که تا رزگاری کوردستان و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی گه‌له‌که‌مان به‌رده‌وام بین.
رۆژنامه‌نووسان، هونه‌رمه‌ندان، چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد
شه‌ممه 20ی خه‌رمانانی 1395، به‌رامبه‌ر به 10ی سێپتامبری 2016
رۆژی ئازادی هاوڕێی رۆژنامه‌نووسمان عه‌دنان حه‌سه‌نپوور
عیرفان ره‌هنموون
حسام ده‌ست پیش
بێهزاد خۆشحاڵی
سالار پاشایی
جه‌مشید به‌هرامی
موختار هوشمه‌ند
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی
کاوه ئاهه‌نگه‌ری
ئه‌مین سورخابی
جەواد حەیدەری
جه‌ماڵ نه‌جاڕی
کامیل نه‌جاڕی
جه‌لیل ئازادیخواز
سه‌باح نیکخا
هاوڕێ یووسفی
کاوه ئه‌مین
مسته‌فا زاهیدی
به‌ختیار عه‌لیار
ژیوار ره‌سووڵی
ترووسکه سادقی
هیوا سه‌لیمی
ئاسۆ ساڵه‌ح
ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
عه‌تا جه‌ماڵی
ئیدریس عه‌بدی
شۆڕش ناسری
سۆران سه‌لیمی
جه‌میل کولاهی
ئاریا حسه‌ینی