لە مهاباد بە زۆرەملی وێنەی ڕووحانی لە شیشەی دووکانان دەدەن

0
638

سیاسەت و پیلانەکانی کاربەدەستان و مەئموورانی ڕژیم بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ پێشوازیی ڕووحانی بەردەوامە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ لە شاری مهاباد، مەئموورەکانی ڕژیم چوونە لای دووکانداران و وێنەی ڕووحانیان داونێ و گوتوویانە دەبێ لە شیشەی دووکانەکانتانی بدەن.

مەئـموورە جل شەخسییەکان بە دووکاندارانیان گوتووە کە ناچارن ئەو وێنانە لە شیشەی دووکانەکانیان بدەن و دەبی بە زۆرەملی ئەنجامی بدەن.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مهابادەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، شارەوانی و فەرمانداریی مهاباد، بە پارە و پێدانی هەندێ بەڵێنی زووڕناژەن و دەهۆڵچیەکانی ناو تالارەکانیان کۆ کردوونەوە و لە پشتی سایپا بە ناو شاردا دەیانسووڕێننەوە.

کەسێکی ئاگادار لە شاری مهاباد بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە بەنزینی ئەو سایپایانە بە خۆڕایی و لەسەر شانی شارەوانییە و بە پۆمپی بەنزکان گوتراوە هەرچەند ویستیان بیاندەنێ.

شایانی ئاماژەیە کە لە سەرەتای شاری مهاباد تابلۆی پێشوازی لە ڕووحانی بە سێ زمانی فارسی، کوردی و ئازەری داندراوە کە دژکردەوەی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی دەرەوە و ناوخۆی لێکەوتەوە و بە ئازەری لەقەڵەم دانی مهاباد ی دەزانن کە شارێکی کوردستانیە و پێتەختی کۆماری کوردستان بووە و بە لانکەی شۆڕش ناو دەبردرێ.

شایانی ئاماژەیە کە هەروەک پێشتریش لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، لە شارەکانی تری پارێزگای ورمی ڕژیم سیاسەت و بەڵێنی جیاجیای گرتوونە بەر تا خەڵک بچن بۆ پێشوازیی ڕووحانی کە هەر ئەوەش واتای نەبوونی پێگەی بەرپرسانی ڕژیم لە ناو خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەدات.

شایانی باسە کە چالاکوانانی ناوخۆ و دەرەوە داوایان لە خەڵک بەتایبەت لە شاری مهاباد کردووە کە بە وێنەی محەممەد سەدیق کەبوودوەند ـەوە بچن بۆ پێشوازیی ڕووحانی و بەم شێوەیە ناڕەزایەتیی خۆیان دەرببڕن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.