داواکاریی چالاکانی مەدەنی- سیاسی: لە مەهاباد بە وێنەی کەبودوەندەوە پێشوازی لە رووحانی بکرێت

0
1307

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، ٩ی جۆزەردان، ڕووحانی سەردانی پارێزگای ورمێ و شاری مهابد بکات، بەو بۆنەوە چالاکانی مەدەنی – سیاسی داوا دەکەن خەڵک  لە مەهاباد بە وێنەی کەبودوەندەوە پێشوازی لە رووحانی بکەن.

 چالاکانی سیاسی لایان وایە کە رژیم بە هەر هەموو شێوەیەک هەوڵدەدا  خەڵک بۆ پێشوازی ڕووحانی ڕابکێشێ هەر بۆیەش پێویستە لێرەدا  چارەنووسی ئەم گەمە بە ئاقارێکدا بگۆڕدرێ کە بەرژەوەندیی نیشتمانی لێبکەوێتەوە، هەر بۆیە ئەو چالاکانە لایوان وایە  سازکردنی جبهەبەندی لە کۆمەڵگا لە بەرژەوەندیی لایەنی کوردیدا نیە. بەو مانایەک کە بەیانی لۆمەیان بکەین کە بۆ ڕۆیشتن بۆ پێشوازیی ڕووحانی، بەڵکوو پێویستە ڕێگاچارەیک بدۆزرێتەوە کە ئەوەی ئەوان دەیانهەوێ، پێچەوانە بکرێتەوە.
بۆیە بە بێ هیچ جیاوازییەک داوا لە خەڵکی مەهاباد دەکەین کە بەم رەفتارە شارستانیانەیە وێنایەکی یەکگرتوو و پڕ مانا بدەن بە سەرۆک کۆماری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.

چالاکانی سیاسی-مەدەنی لایان وایە کە ئەو رەفتارە، ڕەفتارێکی مەدەنی و چەشنی هەرە بەرزە لە خەباتی مەدەنی کە تێیدا هەم پێشوازی کراوە و هەم داواکارییەکی ڕەوا و گشتی کە دەتوانێ دەنگدانەوەیەکی جیهانی هەبێ، پێشکەش کراوە.

چالاکانی مەدەنی-سیاسی هەروەها داوا لە حیزبەکان دەکەن هاوکاریان بن و دەڵێن: “داوا دەکەین لە هەر هەموو پارتە سیاسییەکانی کوردستان، چالاکانی ناوخۆ و هەموو ئەوانەی خۆیان بە خاوەنی خۆرهەڵات دەزانن، داوا لە خەڵک بکەن بە وێنەی کەبوودوەندەوە پێشوازی لە رووحانی بکەن.”

شایانی ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن چالاکانی دەرەوە و ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕەوشی نالەباری محەممەدسەدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، کەمپەینێک بەناوی “تا ئازادیی کەبوودوەند” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەڕێخراوە.

ئەندامانی کەمپەین وێڕای ئاماژە کردن بە دۆخی نالەباری کەبوودوەند، دوای تێپەڕبوونی ٢٢ ڕۆژ لە مانگرتن لە خواردن، دووپاتیان کردەوە کە تا ئازادیی  کەبوودوەند دەست لە پشتیوانی و چالاکییەکانیان هەڵناگرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.