پێشگرتن لە بەشداریی کردنی نووسەران و ئەدەب دۆستانی کوردی خوراسان لە” همایشی ناوچەیی هێمن”

0
1084

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان و کورد، فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی باژێڕی بجنۆرد پێشی بە هەناردنی بابەتی نووسەرانی کوردی خوراسانی بۆ بەشداریی دان لە “همایشی ناوچەیی مامۆستا هێمن” گرتووە.

بە پێی لێدوانی نووسەرێکی کورد لە خوراسان، فەرمانگەی ئیرشادی ئیسلامیی گوتویەتی: “نووسەرانی کوردی خوراسان تەنیا دەتوانن لە فستیڤاڵگەلێکدا بەشدار بن کە لە دەرەوەی سنوورەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوە دەچێ، چونکە هیچ خاڵێکی هاوبەش لە نێوان کوردی خوراسان وکوردەکانی دیکە لە کوردستانی ئێران نابیندرێ”و هەر نوسەرێكی کوردی خوراسانیش ئەگەر ئەمە ڕەچاو نەکات بە توندی سزا دەدرێ.

ئەم لە کاتێکدایە کە نووسەران و ئەدەبدۆستانی کوردی خوراسان لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە کۆروکۆبوونەوە ئەدەبی وکوردییەکان‌دا بەشداری بەرچاویان هەبووە.

جێ ئاماژەیە کە “همایشی ناوچەیی هێمن” لە رۆژی پێنج شەممە ١ی ڕەزبەر لە تالاری وەحدەتی شاری مەهاباد کرایەوەو بەشیکی زۆر لە نووسەران و قەڵەمبەدەستانی ناوچەکانی سنە،ورمێ،کرماشان،لورستان لەم فستیڤاڵەدا بەشدارن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت