سنوورداش کردنی پەنابەران لە یۆنانەوە بۆ تورکیا دەستی پێکرد

0
833

رۆژی کورد: ئەمرۆ دووشە ممە ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوە، ژمارەیەک پەنابەری سەربە نەتەوە جیاجیاکانی وڵاتانی ئاسیایی، لە یۆنانەوە بۆ تورکیا سنوورداش کرانەوە. دەگوترێ یەکەم گەمی هەڵگری پەنابەرانی سووریە.

گەڕاندنەوەی پەنابەران لە یۆنانەوە بۆ وڵاتی تورکیا، بەپێی رێکەوتنی نێوان یەکیەتیی ئەورووپا و تورکیا لەسەر پرسی پەنابەران بووە، کە ئەمڕۆ لە رێگەی پاپۆڕێکەوە یەکەم کاروانی پەنابەران لە بەندەری “دیکیلی”ی تورکیا دابەزیون.

ولکان ئۆزکر، وەزیری تورکیا بۆ کاروباری یەکیەتیی ئەوروپا وێڕای ئاماژە کردن بەو هەواڵە ڕایگەیاندووە، هەتا ئیستا ئاوارەکانی سووریا لە یۆنانەوە بەرەو تورکیا نەگەڕێندراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەوالدەرییەکان، ئاوارەکانی سووریاش لە یۆنانەوە بەرەوتورکیا دەگەڕیندرێنەوە، بەڵام بڕیارە یەکیەتیی ئەورووپا ساڵانە هەزاران ئاوارەی سووری ڕاستەوخۆ لە تورکیاوە بەسەر وڵاتانی ئەندامی یەکیەتیی ئەورووپادا دابەش بکات.

هاوکات وڵاتی ئاڵمان بەپێی ئەو Rێکەوتنە, ١٦ ئاوارەی سووری لە تورکیاوە Rاستەوخۆ بۆ شاری هانۆفری ئاڵمان گواستۆتەوە.

وتەکانی ولکان ئۆزکر لە کاتێکدایە کە بە بریاری دەوڵەتی تورکیا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژانە ١٠٠ ئاوارەی سووریایی بە زۆرە ملی لە تورکیاوە سنوورداشی وڵاتی خۆیان کراونەتەوە.

 دەگوترێ هەنووکە نزیک بە ٢٠ هەزار پەنابەر بەهۆی داخرانی سنووری وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات لە وڵاتی یۆناندا ماونەتەوەو بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا سەرجەمی پەنابەران بەرەو تورکی ابگەرێندرێنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.