مستەفا هیجری لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ئاماژەی بە شێوازی خەباتی چەکداری و دوایین هەوڵەکانی پرسی یەکخستەنەوەی ریزەکانی حیزبەکەی و هەروەها هەڕەشەی حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا کردووە.
سکرتێری گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، حكوومهتی ههرێمی كوردستان لهباری نێودهوڵهتی و یاساییهوه ناسراوه و له یاسای حكوومهتی عێراقدا بهرهسمی ناسراوه، ئێمهش به پێویستمان زانی خهباتی چهكدارییمان دووباره به ههر شێوهیهک بێت بۆمان بگونجێت دهست پێ بكهینهوه”.
سکرتێری حیزبی دێمۆکرات رایگەیاندووە، لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا بەهۆی بیانووی کۆماری ئیسلامی و شەڕ فرۆشتنی ئەو رژیمە بە حکوومەتی هەرێم، وەکوو ئەرکێکی نیشتمانی رەچاوی بارودۆخی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ ئەوەیکە دروشمی رووخانی رژیمی ئیسلامیی ءیرانی وەکوو ستراتیژیی خەباتی خۆی دیاری کردووە، بەڵام هەتا ئێستا ئاماژەی بە گۆرینی تاکتیکی “بەرگری” بۆ “هێرش بردن” نەکردووە.
لەماوەی یەکساڵی رابردوودا و پاش راگەیاندنی “راسان” دەیان لاوی کورد لە ناوچەکانی کوردستانی رۆژهەڵاتەوە روویان لە ریزەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کردووە.
چاوەدێڕان لەو باوەڕەدان راسانی حیزبی دێمۆکرات هاوکات لەگەڵ ئەویەکە وەکوو هەڕەشەیەکی جیدی بۆسەر رژیمی ئێران خۆی دەرخستووە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی دەتوانێ وەکوو کاراکتێرێکی بەهێز بۆ گۆڕینی پارسەنگی هێز لە ناوچەکەدا رۆڵ ببینێت.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران رایەگیاندووە: “دوایین ههوڵهكان بۆ یەکگرتنەوە، لە دوای پێكهاتنی كۆنگرهی نوێی ئهو هاوڕێیانهی پێشوومان راگیراوه و بهشێكی دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهی بهڕێز كاک خالید عهزیزی سكرتێری گشتی ئهو لایهنه دهستی لهكار كێشاوهتهوه”.
هیجری رایگەیاندووە: “تاوهكو ئێستاش جێگرهوهیهكی رهسمی بۆ ئهو دیاری نهكراوه، ئێمه چاوهڕوانیین جێگرێكی نوێ دیاری بكرێت و دووباره دانوستانهكانمان لهوبارهیهوه درێژه پێبدهین، بهڵام بهگشتی پهیوهندییهكانمان لهگهڵیاندا پهیوهندییهكی دۆستانهیه”.
ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەیەک کادری رێبەریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران ریزەکانی خۆیان لەو حیزبە جیا کردەوەو لەژێر ناوی “حیزبی دێمۆکراتی کوردستان” بوونی خۆیان راگەیاند.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان هەتا ئیستا ٣ کۆنگرەی بەرێوە بردووەو لە گەر سێ کۆنگرەکەدا خالید عەزیزی وەکوو کەسی یەکەم دیاری کراوە.
دوو مانگ پێش ئێستا خالید عەزیزی بە بلاوکردنەوەی نامەیەک بۆ هاوحیزبییەکانی بە فەرمی دەستی لە پۆستی سکرتیری کێشایەوە، بەڵام هەتا ئێستا کەسێک وەکوو جێگرەوەی عەزیزی دیاری نەکراوە.
چاوەدێڕان هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی خالید عەزیزی و هەروەها وە درەنگ کەوتنی دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سکرتێری، بۆ ململانێی نێوخۆیی ریزەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان دەگەرێننەوە.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە سێیەمین کۆنگرەی خۆیدا بەهۆی ناڕەزایەتیی کادرەکانی ئەو حیزبەوە، خالید عەزیزی بەبێ هەڵبژاردن وەکوو کەسی یەکەم دیاری کردەوە، کە ناڕەزایەتی و دەسلەکارکێشانەوەی بەشێک لە کادری رێبەریی ئەو حیزبەی لێکەوتەوە.