Google search engine
ماڵەوە بژارده‌ی سایت بێسەروشوێن کردنی پیشمەرگەیەکی حدکا ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە

بێسەروشوێن کردنی پیشمەرگەیەکی حدکا ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە

0
7194

بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێری رۆژی کورد، خەلیل جەنگی لە کاتی نیگابانیدا چەندین جار هەوڵی راگرتنی ماشینێکی داوە، کە زیاتر ١٠ جار بە دەوری مقەڕی حیزبی دیمۆکرات لە جێژنەکان هاتوچۆی کردووە، بەڵام ماشێنەکە رانەوستاوەو دواجار ئەو پێشمەرگەیەکی حیزبی دیمۆکرات ناچار بووە تەقەی لێبکات.

دوابەدوای ئەو رووداوە، دەزگای هەواڵگریی پارتی دێمۆکرات (پاراستن) چوونەتە مقەڕی حیزب و رایدەگەیاندووە: “ئەو ماشێنەی تەقەی لێکراوە، سەربە کونسوولی کانادا بووە، بۆیە ناچارن هەتا بەیانی و بە مەبەستی راگرتنی دڵی کونسولگەریی بریتانیا لە دەستبەسەریی‌دا بێت”.

بەڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢١ رۆژ بەسەر ئەو رووداوەدا، دەزگای پاراستنی پارتی، هیچ زانیارییەکی لەسەر چارەنووسی ئەو پێشمەرگەیە نەدرکاندووە، ئەمەش ناڕەزایەتیی قووڵی ئەندامانی ئەو حیزبەی بەرامبەر بە پارتی دیمۆکرات لێ کەوتۆتەوە و داوای روونکردنەوە لە پارتی دیمۆکرات دەکەن.

 ناڕوونیی چارەنووسی خەلیل جەنگی کە پێشـەرگەیەکی خاوەن فکر و دەست بە قەڵەم بوو، نیگەرانیی قوولی لای ئەندامان و پێشـەرگەکانی ئەو حیزبە دروست کردووە و لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان کردەوەکانی دەزگای پاراستنی پارتی دیمۆکراتیان مەحکووم کردووەو خوازیاری هەرچی زووتر ئازادکردنی ئەو پێشمەرگەیەن.

پێدەچێت لە رۆژانی داهاتوودا و لە ئەگەری ئازاد نەکرانی ئەو پێشمەرگەیەی حدکا، ناڕەزایەتی زیاتری ئەندامانی ئەو حیزبەی زیاتر تەشەنە بستێنێ.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران هەتا ئیستا لەو پەیوەندییەدا هیچ لێدوانێکی رەسمی نەداوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە حیزبی دێمۆکرات بە هەوالنیری رۆژی کوردی راگەیاند، حیزبی دیمۆکرات لە رۆژی یەکەمەوە هەوڵی ئازادکردنی ئەو پێشمەرگەیەی داوە.

پێشتریش، حکومەتی هەرێمی کوردستان، حەوت کەس لە چالاکانی رۆژهەڵات، کە کونسولگەری رژیمی تیرۆریستیی ئێرانیان لە هەوڵێر بەردباران کردبوو، دەستبەسەر کرد و زیاتر لە ماوەی یاسایی و بە مەبەستی راگرتنی دڵی دەسەڵاتدارانی رژیمی تیرۆریستیی ئێران لە زیندان راگیران.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگوندی سەرهویە لە ناوچەی هەورامان لەلایەن تیرۆریستانی سوپای پاسدارانەوە گەرمارۆ دراوە+وێنە
بابەتی دواتركۆنسێرتێک بۆ هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ نه‌جمه‌دینی‌ غوڵامی‌ به‌ڕێوەدەچێت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان