Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌

پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌

0
1020

پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ ، ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌ :

کوردستانیانی نیشتماندۆست!

لە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ١٩ی ئاگوستی ١٩٧٩ی زایینی, کە دەکاتە ٣٧ ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی رەشەکوژی خومەینی فەرمانی بە هێزەکانی کرد کە هێرشی تەواوەتی بکەنە سەر کوردستان و دەست لە هیچ کەس و شتێک نەپارێزن.

خومەینی و دارودەستەکەی خەڵکی خۆیان وا تێگەیاندبوو کە گەلی کورد گەلێکی دژە ئیسلام و ئەهلی کوفرە و پێویستە وەکوو نەخۆشیەک رەفتاری لەگەڵ بکرێ و زوو پاک بکرێتەوە، هەر لەو پێوەندیەشدا خومەینی فەرمانی جیهادی لە دژی کورد دەرکرد. لە ڕاستیدا ئامانجی خومەینی و ڕژێمە نگریسەکەی مەبەستێکی تری لە پشت بوو کە ئەویش بێهێز و ئیڕادە کردنی گەلی کورد بوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە خاوەنی ئەزموونێک بوو لە بەرەنگاری دژی کۆنەپەرستی و ویستی ئازادیخوازی تێیدا پتەو پۆڵایین بوو. بەم هۆیە خومەینیش ترسێکی گەورەی لە ئازادی دادپەروەری لە نیشتمانی کورداندا هەبوو، تاکوو نەکا کاریگەری لەسەر بەشەکانی تری بندەستی ئێران دابنێ و باروودۆخەکەی لە کۆنتڕۆڵ دەربچێ و ویستە نگریسەکانی ببنە بڵقی سەر ئاو، چوونکە رژێمی ئەوکاتی ئێران باش دەیزانی کە ئەگەر کورد هاوکار نەبایە لە رووخاندنی رژێمی پاشایەتی کارەکەیان زۆر قورستر دەبوو، وهەر ئەمەش هۆکار بوو بۆ ئەوەی کە گەلی کورد چەندە تینووی ئازادییە و هەموو نرخێکی بۆ دەدا. بەم بۆنە کارەساتبارەوە کە لە ٢٨ی گەلاوێژدا چەخماخەی کۆمەڵکووژ کردنی هەزاران مرۆڤی کورد لە هەموو قۆناغەکانی تەمەن بە نارەوا لێدرا و بە ڕەسمی پرۆسەی جینۆساید کردنی کوردان لە لایەن خومەینییەوە دەستی پێکرد، بە تووندترین شێوە شەرمەزار و مەحکووم دەکەین.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان بەڵێن لەگەڵ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دووپات دەکەینەوە! کە دەبینە بڵندگۆی دەنگی مافخوازانەی گەلەکەمان و لە بچووکترین دەرفەت کەڵک وەردەگرین بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانە قێزەونەکانی ڕژێمی خومەینی لە ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

سەرشۆڕی و نەمان بۆ ڕژێمی دژەگەلی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

٢٧ی گەلاوێژی ٢٧١٦ی کوردی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووراگەێندراوی سازمانی خەباتی كوردستان لە پێوەندی بە 28ی گەلاوێژ یادی فەتوای خومەینی لە دژی خەڵكی كوردستان
بابەتی دواترحدكا هەڵسوکەوتی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا بە ناڕەوا دەزانێ

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان