ئۆباما گەڵاڵەی ڕوونکردنەوەی سامانەکانی خامنەی و ٨٠ بەرپرسی ڕژیم ویتۆ دەکا

0
1209

ڕۆژی کورد: کۆشکی سپیی ئەمریکا دژایەتی لەگەڵ گەڵاڵەیەکی کۆنگرەی ئەو وڵاتە بۆ ڕوونکردنەوەی سامانەکانی عەلی خامنەیی و بەرپرسانی باڵای ڕژیمی ئێران کرد و لە ئەگەری بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو گەڵاڵەیە، باراک حوسێن ئۆباما، وێتۆی دەکات.

ئەو گەڵاڵەیە کە ناوی “ڕوونکردنەوەی سامانەکانی ڕێبەری ئێران”ـە، حەوتووی ڕابردوو بە 39 دەنگی هاوڕ و 20 دەنگی دژبەر، لە کومیتەی خزمەتگوزاریی دارایی پارلمانی نوێنەرانی ئەمریکا، چەسپێندرا و ئەگەر لە بڕیاری کۆتایی لەسەر دەربچێ و ببێ بە یارا، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ناچار دەکات تا لە ماوەیەکی 9 مانگیدا، ڕاپۆرتێکی نەهێنی لەمەڕ سامانە ڕاستەوخۆ و ناڕاستوخۆکانی 80 بەرپرسی ئێرانی و لە ناویاندا عەلی خامنەیی، حەسەن ڕووحان، 12 ئەندامی شۆڕای چاوەدێری، ئەندامانی کۆمەڵەی بەرژەوەندییەکانی نیزام، وەزیری ئیتلاعات، سەرۆکی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا و فەرماندە باڵا سەربازییەکانی وەک فەرماندە هێزی سپای تیرۆریستیی قودس، قاسم سلێمانی، ئامادە بکات.

ئەو ڕاپۆرتە دەبێ بە زمانەکانی ئینگلیسی، فارسی، عەڕەبی و ئازەری لەسەر ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا دابندرێت.

لە بەشێک لەو گەڵاڵەیە کە حیزبی کۆماریخواز و بەشێک لە نوێنەرانی دێموکراتەکانی کۆنگرەی ئەمریکا پشتگیرییان کردووە، هاتووە “خۆتێوەردان وهاتنە ناو زۆرترین بەشە سەرەکییەکانی ئابووری ئێران و سەرتر لەویش، بۆتە هۆکاری خەسار بۆ سەر ژیانی خەڵکی ئاسایی و ئەوەش وایکردووە دۆخێکی نەشیاو بۆ چالاکیی خەڵک پێکبێت”.

دەگوترێ ئۆباما گوتوویەتی لە ئەگەری بڕیاری کۆتایی لەسەر دانیشی، ویتۆی دەکات

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت