نوێنەری بەناو کوردی شنۆ و نەغەدە هەڕەشەی لە حیزبە کوردییەکان کرد

0
682

عەبدوولکەریم حوسێن زادە، نوێنەری بەناو کوردی شارەکانی شنۆ و نەغەدە کە هەندێک لایەن و تاکی ئیسلاح تەڵەبی کوردی لە ناوخۆ و لە دەرەوە درووشمی ئەوەیان دەدا کە ئەو نوێنەرە کوردانە دەبنە نوێنەری مافەکانی کورد و دەکرێ لە ڕێگای پارلمانەوە مافی کورد بەرەبەرە بستێندرێ، لە ڕاگەیێندراوێکدا خۆشحاڵی خۆی لە هەمبەر سەرکەوتنەکانی سپای پاسداران، شەهید ىوونی چنەد پێشمەرگە و کاول بوونی گووندی قەرەسەقەل و حکومەت نیزامی لە حەسەن نووران دەربڕی.

ڕۆژی کورد: عەبدوولکەریم حەسەن زادە، نوێنەری بەناوی کوردی شارەکانی شنۆ و نەغەدە کە خۆی ئەندامی فەرمی سپای تیرۆریستیی پاسدارانە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەڵێ: “ئینقلابی ئیسلامی لەسەر خوێنی شەهیدان و گیان بازی و لە خۆبوردوویی دامەزراوە و درێژەی هەیە و ئاڵاکەی شەکاوەیە و بە دانی خوێنی شەهیدانمان هێز دەگرین”.

لە درێژەدا بەو شێوەیە باس لە گیان بازییەکانی ئەو دواییانە دەکا: “خەڵکی گەورەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و بەتایبەتی خەڵکی شارەکانی شنۆ، نەغەدە و سایین قەڵا، جارێکی تر نیشانیان داکە بۆ ڕاگرتنی ئارامی و تەناهی و پاراستنی سنوورەکانی وڵاتە گەورەکەمان ئێران، ئەوەی هەیانە  بەو پەڕی پاکیەوە پێشکەش بە ئیسلامی دەکەن”.

حوسێن زادەی ئەندامی سپای پاسداران لە درێژەدا، حیزبە کوردیەکان بە ئاژاوەنانەوە لە ناوچە تاوانبار دەکا و دەڵێ:”ئێستا کە هەندێک دەیانهەوێ ئاژاوە و چەند بەرەکی لە ناوچەکە بنێنەوە، ئێوە بە قوربانی کردنی گیانی عەزیزتان وڵاتە خۆشەویستەکەمان، ئێران و نیزام و ئینقلاب و کۆماری ئیسلامیتان لە گیانی خۆتان پێ بەرز و ئازیزترە”.

ئەو نوێنەرە بەناو کوردە لە درێژەدا وێڕای سەرەخۆشی کردنی لە خامنەیی دەڵی: “جارێکی دیکە بەو دوژمنانە کە چاوی تەماحیان لەو ئاو و خاکە بڕیوە دەلێمەوە، ئازەربایجانی غەربی بەشێکە لە ئێرانی گەورەی ئیسلامی کە تێیدا ئازەری و کورد، شیعە و سوونیی بە بەرز کردنەوەی وانەکانی کۆماریەتی و ئیسلامیەتی ئێرانی ئیسلامی تا دوایین دڵۆپی خوێنیان ڕاوەستاون و ڕادەوەستین”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت