شانۆی “بێ کفن و ده‌فن” له نووسینی “ژان پۆل سارته‌ر” و له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی دیاری بواری شانۆ، “فاتێح بادپه‌روا” له شاری مه‌ریوان نمایش ده‌کرێت.
شانۆکە لە ۱۶ تاکوو ۲۴ی ڕه‌شه‌مە له هۆڵی فه‌رهه‌نگی شاره‌وانی شاری مه‌ریوان نمایش ده‌کرێت و له لایه‌ن “گرووپی شانۆی باران”ه‌وه ئاماده کراوه. ئه‌م شانۆیه، زیاد له ۸۰ خوله‌ک ماوه‌یه‌تی و تێیدا باشترین میزانسن و دیکۆڕاسیۆن به کار هاتووه. ئه‌م شانۆیه ڕه‌وایه‌تی گرووپێک له پارتیزانه فه‌ڕه‌نسییه‌کانه له سه‌رده‌می شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی که دژی حکومه‌تی هیتلێر و به ڕێبه‌ری که‌سێک به ناوی “ژان” شه‌ڕ ده‌که‌ن، نازییه‌کانی ئا‌ڵمانیا چه‌ند که‌سێکی ئه‌م گرووپه پارتیزانییه ده‌ستگیر ده‌که‌ن و دواجار ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن تاکوو شوێنی ژان بدرکێنن.
فاتێح بادپه‌روا، یه‌كێکه له شانۆکاره ناسراوه‌کانی کوردستانی ئێران و تاکوو ئێسته به ده‌یان شانۆی پێشکه‌ش کردووه و له ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیش خه‌ڵات کراوه.