نمای فەیسبوك و كاردانەوەكان

0
744

نما … ئەو نەوەیەی 17ی شوباتە ئەگەرچی تەمەنی تەنها 4 ساڵە بەڵام قسەو كۆمێنتەكانی بۆتە جێگەی سەرنجی زۆرێك لە بەكارهێنەرانی تۆرە كۆمەڵایەتیەكانی فەیسبوك ..
پەیجی نما لە فەیسبوك رۆژانە ژمارەی لایەكەكانی بە جۆرێك زیاد دەبن .. تا ئێستا پەیجی هیچ كەنالێكی راگەیاندو و پەیجەكانی تر بەوجۆرە ژمارەی لایەكەكانیان بەو خێراییە زیادی نەكردوە .
لە ماوەی رابردوودا بەندە وەك یەكەمین كەنالی راگەیاندنی بینراوی كوردی راپۆرتێكم لەسەر كرد تەبعەن پاش هەڵسەنگاندنی كارەكە و راوێژ بە چەند شارەزایەكی بواری راگەیاندن .. لەوە بەدواوە نم زیاتر سەرنجی بینەرانی راكێشا .
بەڵام ماوەیەكە لێرەو لەوێ‌ جگە لە هەندێ‌ ووردە سەرنج .. چەند كەسێكی شارەزایی بوارەكە رەخنە لەو جۆرە كارانەی نما دەگرن بۆیە پێم خۆش بوو لێرەوە بلێم كە :
ئەوەی نما دەیكات كارێكی زۆر ئاساییەو دەربری واقیعی ئێستای كوردستانە .. ئەگەر لە رووی كۆمەڵایەتی و ژیانی تایبەتی مندالانەوە بلێین ئەوە ئیشی مناڵ نی یە بەڵام دەبێت دان بەوەدا بنێین كە ئێمە مامەڵە لەگەڵ واقیعدا دەكەین .. ئەوەی مندالی لە نما سەندۆتەوە باوكی نی یە .. بەڵكو حكومەت و دەسەڵاتە كە ژیان مندالیان لەم نەوەیەی 17 ی شوبات سەندۆتەوە … ئەتەوێ لەم هەرێمە كە سیاسیەت و قەیران و كێشەكانی رۆژانە سەرجەم كایەكانی ژیانیان داگیر كردوە منداڵ لەم واقیعە داببریت، بێگۆمان نەخێر .
ئەوەی نما دەیكات و دەیلێت … لەگەڵ واقیعدایە .. خۆ ئێمەش زۆربەی منداڵەكانمان قسەگەلێكی وەكو نما دەكەن بەڵام وەك نما سەرنج راكێش نین … خۆ منالانی ئەم هەرێمە بەهۆی زۆری پچرانی كارەباوە بەردەوام جنێو بە حكومت دەدەن … ئەی ئەمە دەرهاویشتەی چی یە … خۆ نما جنیوی بڵاو نەكردۆتەوە بەڵكو رەخنەو سەرنجەكانی رێكخراوە .
ئاخر هەندێك لە گرتە ڤیدیۆیەكانی نما باشتر بلێم فاصیلەكانی نما لە فاصیلەی كەنالەكانی تر زۆر زیاتر بینراون … كەنالەكان بەو هەموو پرۆفیشنالیەوە نماش بە مۆبالەكەی باوكی مۆنتاژی بۆ دەكرێ‌ .
نما زۆر لەمە زیاتر دەچێتە پێش چونكە خەمی خەلك دەخاتەروو …
بە دلنیایەوە نما باوكی لە پشتە .. بەڵام ئەگەر هەر كەسێك وەك من لە نزیكەوە ئەم كچەیەی بینیبێ‌ و قسەی لەگەڵ كردبێ‌ تێدەكات ئاستی پێگەیشتنی ئەم كچە زۆر لە تەمەنی پێشكەوتووترە … واتا دەتوانین بلێن بیركردنەوە و ئەقلی نما پێش تەمەنی كەوتووە .وەك یەكێك لە ئەندامانی خێ.انەكەی پێی ووتم .. زۆربەی مندالانی تر لە تەمەنی 7 مانگی لە دایك دەبن بەڵام نما لە 7 مانگی هەولی قسەكردنی داوە … ئەمەش مایەی دلخۆشی یە بۆ نماو خێزانەكەی بەهرەیەكەو خودا پێی بەخشیون …
بۆیە ئەمەی نما دەیكات حالەتێكی ئاساییەو ئەگەر بە باشی رێنمایی بكرێت دڵنیام نما داهاتوویەكی زۆر باشتری لە پێش دەبێت ..

هێرش سەنگەری
26 – 8 – 2015

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here