بۆ دەنگتان بۆ نما بەرز دەکەنەوە؟ هیڤا پەناهی

0
1093

زانایەکی ناوداری یونانی هەیە یوسیفات کە پرۆفسۆری لێکدانەوەی رەوان-ە واتە پسیخیاترۆس. لە دەستپێکی شاکارەکەی لە سەر بنیاتەکانی ژیان دەلێ” گەر دایکت خۆشی نەویستبێتی قەد نازانی خۆشەویستی یانێ چی” کۆمەڵێک کولکە رووناکبیر گیریان داوە بە نمە نەریمان دەلێن ماڤی پێشێل دەکرێت چونکە گاڵتە بە کاربەدەستانی حکومەت دەکات، دەی منداڵ چ بکات هەر دەبێ گاڵتەیان پێ بکات. بە هاوینی و گەرمای وڵاتێک کە هەتا ٥٥ دەرجە دەچێ کارەبایان نییە، ئاو نییە، شارەکان هەر چیمەنتۆی عەجیاب لە زیاد بووندایە و پارکەکان بە پارەن منداڵیش بە ناچار وەک گەورە بیر دەکاتەوە. بۆ دەنگتان دەرنایە لە ناشیرینی و ناحەز بوونی چاندی کوردی بۆ دەنگتان بۆ نما بەرز دەکەنەوە؟. ئێوە لە ماڵی ئەواندا نین بزانن کە منداڵ بیانوو دەگرێ و باوک دەلێ مەعاش نەهاتووە چەندان جار فەزایەکی سەیر لە بیری منداڵ دا دروست دەبێ، ئێوە کە باسی ساخڵەمی دەروونی منداڵ دەکەن کامتان ساخن؟ لە نێوان سێ مانگ دا نزیکەی ٩٠ ژن لە باشور کوژراوە، بۆ لە سەر ئەم نەریتە بەڕ بەڕییە عەرەبییە ناێنە دەنگ کە خاشە بڕ بکرێ بەڵام کچێکی کورد قەڵتاخ و چاو کراوە بار بێت پێ قەڵسن، ئێوە لە کام ئەستێرە لە دایک بوون با منیش بزانم؟ ٢٥ ساڵە هەر نسکۆ روودەدات و ئێوە نقە ناکەن، نۆ میلیۆن-ن نازانن لە یەک رەخنە بگرن بێ ئێش و دەرد، هەر دەلێ دووپشکن بە یەکەوە دەدەن، ئەمە کەی ئەوە دەگەێنێ کە ساخڵەمن؟ باکووری کوردستان گەر نەوەکانی وەک ئێوە بار هێنابا یەک دانە لە ئاست کورد بوون نەدەهاتە زمان نەک نسکۆ بە ئیمپراتوری چەک وناتۆ بێنێ. لە نێوان ٢٥ ساڵی دەرباز بوودا چەند قەیران رووی داوە لە ئەو بەشەی کوردستان؟ چییە کە کەنگێیەوە منداڵی کورد بە دەستماڵ کاغەزی گەورە بووەو ئێمە نەمانزانیوە؟ کابراکانی دوو حزبی ئیسلامی ژێر خانی فیکری وزانستی و مرۆڤیمان دەبەنە ژێر پرسیار، ژەهر بڵاڤ دەکەنەوە بۆ دەنگتان دەر نایە؟ بە چی لە بەرانبەریاندا رادەوستن؟ بە کەسایەتی گۆرانیبێژەکان کە لۆکە و لێفە و سیمای جنۆکەیان هەیە؟ یان بە نەوەی نما نەریمان کە قسە خۆش و چاوکراوەو زیت بێ وەک کایە بە کایە وڵامی بێ ماناییەکان بداتەوە….

 

دكتۆرە هیڤا پەناهی

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here