نما نەریمان باسی “كێشە گەورەكە” دەكات – sharpress

0
1590

شارپرێس:
نمە نەریمان كچە بچكۆلە رەخنەگرەكەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەگرتەیەكی ڤیدیۆیی نوێدا، باسی “كێشە گەورەكە” دەكات.

نمە نەریمان لەڕێگەی ئەژمارە تایبەتەكانی خۆی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتە ڤیدیۆییەكەی بڵاوكردووەتەوە، باسی ئەوە دەكات “ئیتر ئەوە نەما هاووڵاتیانی هەرێم پاڵ بە بەرمیلی بەتاڵەوە بنێن بۆ ئەوەی نەوت وەرگرن، چونكە حكومەت ئیتر نەوت دابەشناكات”.

نمە نەریمان بەهۆی دابەشنەكردنی نەوت لەلایەن حكومەتەوە، چەند پێشنیازێكی تەنز ئامێز دەخاتە بەردەم هاووڵاتیانی هەرێم، بۆ ئەوەی لەداهاتوودا بەرمیلە بەتاڵەكانیان لەچەند بوارێك بەكاربهێنن، لەوانە بەرمیلەكان یان بكرێنە فڕنی پیزا برژاندن، یان بكرێنە ئینجانەی گۆڵ.

 

http://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=73849

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here