نیشتمانفرۆشێکی تر بە سزای خیانەتەکانی گەیشت

0
4234

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، جاشێکی ناوچەی کامیاران کوژرا و بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشت.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد ڕایگەیاند، کاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هەینی 9ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، جاشێکی ناوچەی کامیاران بە ناوی سدیق ئەمینی لە لایەن کەسانێکی نادیارەوە کوژراوە و بە سزای خیانەتەکانی خۆی گەیشتووە.

ئەو جاشە لە ناو باخی خۆی لە ئاوایی “تەختی زنەگی”ـی سەر بە باژێڕی کامیاران کوژراوە.

تا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک، بەرپرسیارەتیی کوژرانی ئەو جاشەیان وەئەستۆ نەگرتووە.

سدیق ئەمینی، مۆرەیەکی دەستڕۆیشتووی ڕژیم لەو ناوچەیە بوو و دەستی لە ئازار و ئەزیەت و بەگرتدانی ڕۆڵە نیشتمانپەروەردەکانی ئەو ناوچەیدا هەبوو.

هەروەها باس لە کوژرانی ٢ پاسداریش لە ئارا دایە کە تا ئێستا بۆ ڕۆژی کورد ناڕوونە.

لە نەورزۆی ڕابردوو و دوای دەست پێکردنی “ڕاسان” لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەژمارێکی بەرچاو لە جاش و نیشتمانفرۆشەکانی کوردستانی خۆرهەڵات، کوژراون و بە سزای خیانەتەکانی خۆیان گەیشتوون.

بەرپرسیارەتیی زۆرینەی ئەو کوشتنانە، ڕێکخراوی هەڵۆکانی زاگرۆس وەئەستۆی گرتووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت