نیشتمانفرۆشێکی تر لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە بە سزای خیانەتەکانی گەیشت

0
3974

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەڵۆکانی زاگرۆس، ئەم ڕێکخراوە چەکدارییە لە دوای چەند هەڵمەتی بەرینی ناو شاری بۆکان بۆ سەر جاشەکان، ئەمجارە لە هەورامانی نیشتمان، جاشێکی خۆفرۆشیان بە سزای خیانەتەکانی گەیاندووە.

سەرچاوەیەک لە هەڵۆکانی زاگرۆس لەمبارەوە بە ناوەندی ڕۆژی کورد ڕاگەیاند: “کاتژمێر 2 ـی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە 1ی جۆزەردانی 1395ی هەتاوی، جاش نەسرەددین حاجی، کوڕی وسێن سەڵحی، نیشتەجێ و خەڵکی ئاوایی کەلجی ـی ناوچەی هەورامان، لە لایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە بە تاوانی خیانەتەکانی خۆی بە خاک و خەباتی پیرۆزی نیشتمان گەیشت.”

لە ماوەی ڕابردوودا، هەڵۆکانی زاگرۆس چەندین ‌هەڵمەتی نەپساوەیان بۆ سەر جاشەکان دەست پێکردووە.

شەوی هەینی ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٥ـی هەتاوی، هەڵۆکانی زاگرۆس لە گوندی گڵۆڵانی سەرێ ـی سەر بە باژێڕی بۆکان، دوو جاشی ئەو گوندە بە ناوەکانی ” هیدایت حوسینی” و” عەزیز حوسینی” یان کردە ئامانجی پەلاماری خۆیان.

هەروەها کاتژمێر 21ی  شەوی پێنج شەممە 4ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، بە کاتی تاران، جاشێکی تر لە شارەدێی “حسێن مامە” باژێڕی بۆکان لە کوردستانی خۆرهەڵات کەوتە بەر پەلامار و دەستڕێژ.

شوناسی ئەو جاشە، جەعفەر لوتفپووریان، خەڵکی بۆکان ڕاگەیێندراوە کە دەگوترێ لە گەڕەکی کەوتۆتە بەر پەلامار و دەستڕێژی هەڵۆکانی زاگرۆس.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت