ماڵپەڕێ “گڕوگاڵی منداڵان” دەستی بە چالاکیی خۆی کرد

0
1137

ڕۆژی کورد: ناوەندی ڕۆژی کورد، لە بەردەوامی و پەرەپێدانی چالاکی و کارکردنی خۆی بۆ خزمەتی باشتر بە گەلی کورد، ماڵپەڕێکی سەربەخۆی بە ناوی “گڕوگاڵی منداڵان”، کردەوە.

ماڵپەڕی گڕوگاڵی منداڵان www.rojikurd.net/girugalimindalan ، پێکهاتووە لە چەند بەشی جیاجیای فێربوونی زمانی کوردی، چیرۆک، سروود و گۆرانی و …تاد.

ناوی ماڵپەڕی “گڕوگاڵی منداڵان” لە یادگارە شیرینەکەی کۆماری کوردستان لە مهاباد داندراوە کە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە، کۆمار و پێشەوای نەمرمان، گرنگییەکی زۆریان بە پەروەردە داوە و منداڵانیان لە بیر نەکردووە، ئەوە یەکێک لە ئەزموون و یادگارە بە نرخەکانی کۆماری ساوای و جوانەمەرگی کوردستانە.

ماڵپەڕی “گڕوگاڵی منداڵان”، هیواخوازە تاکی کورد خۆی لە یارمەتیی ئەو ماڵپەڕە نەبوێرێ و بەتایبەتی بەرهەمی منداڵان وەک شیعر و چیرۆک بۆ ئەم ماڵپەرە بنێردرێت، لە هەمان کاتیشدا داوا لە نووسەران و ڕووناکبیران و بەتایبەتی چالاکانی ئەدەبی منداڵان دەکات، یارمەتیدەری بن، دەرگای “گڕوگاڵی منداڵان” بێ جیاوازی و بێ سەرنجدان بە ئایدیا و هزری حیزبی و تاکەکەسی، بۆ هەموو لایەک ئاوەڵایە.

منداڵان، سامانی ئێستا و دواڕۆژینەتەوەی کوردین، با لەبیریان نەکەین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت