ڕۆژی کورد، ناوی ٢٠ کەس لە دەست بەسەرکراوانی ڕەشبگیری ئەم دواییانەی کوردستان بلاو دەکاتەوە

0
810

ڕۆژی کورد: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو و بە شێوازی دەیەی ٦٠ی هەتاوی، ڕژیم لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەستی کردووە بە ڕەشبگیری و تا ئێستا بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ٣٤ کەس دەستبەسەر کراون کە ناوی ٢٠ کەسیان لە لایەن ناوەندی ڕۆژی کوردەوە، پشتڕاست کراوەتەوە.

تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دیمانەی خۆی لەگەڵ کاناڵی کوردستان ٢٤ دەڵێ: “ئێمە پێشتریش ئەو ئەزموونەمان هەیە، ڕژیم هەر کات لە هەمبەر هێزی پێشمەرگە شکست دێنێ، دەست دەکات بە کاول کردنی گوندەکان و دەست بەسەر کردنی خەڵکانی بێ تاوان و کوشتنیان”.

ڕۆژی کورد، وەک ناوەندێکی سەربەخۆی کوردی کە بەردەوام بەدواداچوون بۆ دۆخ و هەواڵەکانی ناو کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات، لەو ماوەیەدا ناوی ٣٤ کەس لە دەست بەسەر کراوانی شارە جیاجیاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی پێگەیشتووە کە لێرەدا و بە پشت بەستن بە بەڵگەی هەواڵنیرانمان، ناوی ٢٠ کەسیان بڵاو دەکرێتەوە.

فەتاح پوور ئەحمەد، شنۆ

 سەید لوقمان ئەمینی، شنۆ

لوقمان عەزیزی، شنۆ

سەید جەلال مەحموودی، شنۆ

سەدیق بائیکرام، شنۆ

یاقووب بائیکرام، شنۆ

مستەفا سولدوزی، مهاباد

سیروان مستەفایی, مهاباد

ئەمیر عەبدووڵازادە، مهاباد

ڕەحیم ئیسماعیلی، مهاباد

خۆشناو ئیسماعیلی، مهاباد

عەلی سورخی، بۆکان

خەبات مەولوودی، کامیاران

ئەڵماس ڕەزایی، کامیاران

سەروەر مرادی، کامیاران

ئاوات شەریفی، سەقز

ناسح عەلیخانی، سەردەشت

ڕەسووڵ عەلیخانی، سەردەشت

ئەبووبەکر عەلیخانی، سەردەشت

عومەر عەبدووڵا پوور، سەر دەشت

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت