ناوچەی گەورکایەتی و مەنگووڕایەتیی مهاباد، میلیتاریزە کراوە/حاجی سوارە ئازاد کراوە

0
991

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی سێ شەممە ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەژمارێکی زۆر و بەرچاو لە هێزەکانی ڕژیم، گوندەکانی ئافان، کوران، کاوڵانی سەرێ و خوارێ، باگردان و چەند گوندی تر و هەروەها مەیدان ئەستەریان میلیتاریزە کردووە.

هێزەکانی ڕژیم ئیزنی هاتووچۆیان بە کەسانێک کە خەڵکی ئەو گوندانە نەبان نەداوە و تەنیا خەڵکی ئاکنجیی ئەو ناوچەیە مافی چوون بۆ ناو ئەو گوندانەیان هەبووە.

دەگوترێ لە ئێستادا هێزێکی زۆر و پۆشتەی ڕژیم لەو ناوچانە بوونی هەیە.

هەندێک سەرچاو باس لە هاتنە ئارای تێکهەڵچوونێکی کورتی نیو کات ژمێری لە نزیکی گوندی باگردان ـی ناوچەی مەنگوڕایەتی دەکەن کە پێدەچێ هیچ کوژراو و برینداری لێنەکەوتبێتەوە.

لە لایەکی تریشەوە بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، حاجی سوارە ئەحمەدی، جاشی خانەنشین کراوی مهابادی و دانیشتووی کوی ٢٢ی بەهمەن کە پلەی سەرگوردی هەیە و مووچەی سەرلەشکری وەردەگرێ لە لایەن هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لە شەڕی بێنگوین دەست بە دیل گیراوە بەڵام دوای ٢ کات ژمێر ئازاد کراوە.

سەرچاوەکەی ڕۆژی کورد باس لەوە دەکات کە حاجی سوارە دوای ئازادکرانی لەلایەن پێشمەرگەکان، لە لایەن ڕژیمەوە تا ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە دەست بەسەر بووە و لێکۆڵینەوەی لێ کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت