ناسر رەزازی، هونەرمەندی ناسراوی گەلی کورد لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی فەیسبووک، لە روو لە خەڵکی رۆژهەڵات و لایەنەگرانی خۆی، روونکردنەویەکی لەسەر هەڵبژاردن لە رۆژهەڵات بڵاو کردەوە.
ناسر رەزازی لەو روونکردنەویەدا باس لەوە دەکات، کە ٤ سال پێش ئێستا لەسەر داوای پەکەکە بە ززاراوەی کرمانجی داوای لە خەڵکی ورمێ کردووە کە بە مەبەستی سەرکەوتنی نوێنەرە کوردەکانی هەلبژاردنی شۆرا بەسەر نوێنەرانی ئازەریدا، دەنگ بە نوینەرە کوردەکانی پارێزگەی ورمێ بدەن.
لە رۆژانی رابردووداو پێش هەلبژاردنی شۆرای شار و گوندەکان و سەرکۆماری لە ئێران، گرتە ڤیدیۆیەک بڵاو کرایەوە کە تیایدا ناسر رەزازی داوا لە کوردەکانی پارێزگەی ورمێ دەکات کە دەنگ بە نویةەرە کوردەکان بدەن، کە ناسر رەزازی لەو روونکردەوەیەدا مێژووی ئەو ڤیدیۆیە بۆ ٤ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕینێتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە کۆنەکە، کاردانەوەی جیاوازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێ کوتەوە و بەشێک لە چالاکان رەخنەیان لێ گرتبوو.
ناسر رەزازی لە روونکردنەوەکەیدا، زیندوو کردنەوەی ئەو ڤیدیۆ کۆنەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە کارێکی گێلانە و بە نائەخلاقی لە قەڵەم ئەدا.
لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا رەزازی دەڵێ: “لە کاتێکدا ٦ حیزی رۆژهەڵاتی هەڵبژاردنیان بایکوت یان داکێڵ کردووە، من چۆن داوا لە خەڵک دەکەم بەشداریی هەڵبژرادن بکەن؟”.
رەزازی دەشڵێت: من هەر دەم پشتیوانیم لە حیزبەکانی رۆژهەڵات کردووە و هەردەم هاودەنگی ئەوان بووم.
ناسر رەزازی، سەرەڕای ئەوەیکە زۆرجار لەلایەن چالاکانی سیاسییەوە بەرەوڕووی رەخنە دەبێتەوە، بەڵام سەرجەمیان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ناسر و هونەری شۆڕشگێڕانەی ناسر بە مێژووی خەباتی شۆڕشگێرانە و هاوچەرخی رۆژهەڵاتەوە دیارە.
دەقی روونکردنەوەی ناسر رەزازی، هونەرمەندی ناسراوی کورد