ناسر فەتحی نمایشێکی هونەریی پێرفۆڕمانس بۆ کەبوودوەند بەرێوە دەبا

0
623

ناسر فەتحی هونەرمەندی لاوی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان، دەیەوێ کارێکی جیاواز بۆ محەمەد سەدیق کەبوودەند باوکی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەردەم پەرلەمانی ئورووپا لە بێرلین ئەنجام بدا.

ناسر فەتحی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە کە ڕۆژی سێ شەممە 7 ی ئەم مانگە کاتژمێر 6 ی پاشنیوەڕۆ لە بەردەم ئۆفیسی پەرلەمانی ئورووپا لە بێرلین، بۆ پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی کەبوودوەند و سەرجەم زیندانیانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نمایشێکی هونەریی پێرفۆڕمانس بەڕێوە دەبات.
ناسر فەتحی داوا لە کوردەکانی نیشتەجێی بێرلین دەکا بەشداری ئەو کارە هونەرییەدا بکەن و لەو رۆژەدا ئامادە بن.

ئادرەس: پەنای خێوەتی مانگرتوانی بێرلین بۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند.

Pariser platz, 10117 Berlin

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.