ناڕەزایەتییەکانی کوردستانی باشوور و شرۆڤەی ڕۆژی کورد

0
1363

شرۆڤەی ڕۆژی کورد

زەنگێک کە بڕیار بوو مزگێنی پاییزی پشوەکان بێت و دەسپێکی بەهاری زانست بێ لە کوردستان بوو بە زەنگی چەپڵەی ناڕەزایەتی خەڵكی هەرێمەکە بە تایبەتی  مامۆستایان  و زیاتریش ئەو شوێنانەشی گرتەوە کە  لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا بوون.

لەگەڵ هەڵاتنی تیشکی خۆری ڕۆژی خۆپیشاندان هەرێمی کوردستان  بە ٤ پارێزگاوە سنوری بۆ دانرا و هەر کەس لە سنوری خۆیەوە ڕێگای هاتوچۆیان توندتر کرد و ئیزنی چوونە ژورویان بە هاووڵاتیان بە گوێرەی پێویست نەدەدا…ئەمە بە زەقی لە بازگەکانی هەر دوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر، بەرچاو بوو… بەتایبەت لەلایەن تیمەکانی ئاسایش لە بازگەکانی هەولێر.

ئەم خۆپیشاندانە کە بڕیار بوو سەرتاسەری کوردستان بگرێتەوە، تەنیا سنوری پارێزگای سلێمانی و ڕاپەڕین و هەڵەبجەی گرتەوە و هیچ ئاسەوارێک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە دەڤەرەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی بەدینەدەکرا،  لە کاتێکدا  گرفتی پێنەدانی موچە ودواکەوتن و قەیرانی ئابووری هەموو کوردستانی دەگرتەوە.. هەندێ کەس لەو باوەڕەدا بوون کە خەڵکەکە لە ترسی چەپۆکی دەسەڵاتداریەتی پارتی ناتوانێ بێتە سەر شەقام و دەنگی خۆی هەڵبڕێ…سەبارەت بەو دەنگۆیانە کە ئەمە تاچەند ڕاستە و ئایا ‌هێزە ئەمنیەکانی لە ناو شار بڵاوەیان بە خەڵک کردووە و ئیزن نەدراوە خەڵک بۆ داواکردنی مافەکانی خۆیان بێنە سەر شەقام.

عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوبەری پولیسی هەولێر ڕایگەیاند کە ئەوان وەک هەموو ڕۆژانی دیکەی حەوتوو سەرقاڵی ڕاپەراندنی ئیش و کارەکانیان بون و هێچ هێزیكی تایبەت لە ناو شار دانەنراوە و سەرجەم دەنگۆکانی ڕەتکردەوە و ئاماژەی بەوەش کرد خەڵکی شاری هەولێر ‌حەزیان لە ئارامییەو داخوازییەکانی خۆیان بە ڕژانە سەر شەقام ناگەییننە گوێی بەرپرسان…لە لایەکی دیکەوە قائم مەقامی هەولێریش ڕایگەیاند: “هیچ داخوازییەک لە لایەن خەڵکەوە بۆ ئەنجامدانی خۆپێشاندان لە ناو هەوڵێر نەکراوە و لە ئەگەری داخوازیی هاووڵاتیان ،هیچ ڕێگرییەک نەدەکرا و ئیزنی ئەوەیان هەبوو بە ئارامی و مەدەنیانە بێنە سەر شەقام و داخوازییەکانی خۆیان بگەیێنن..

هەندێ لە چاودێرانی سیاسی لە کورستان ئاماژە بەوە دەکەن، ڕێپێوان و خۆپیشاندان مافی ڕەوای خەڵکە بەڵام مەینەتییەکە ئەوە نیە کە خەڵک هەژار و بێ موچەیە بەڵکوو تاوانبار کردنی ‌حزبێکی وەک پارتیە کە گوایە پارە هەیە و نایداتە خەڵک…

ئاریان فەرەج وەک چاودێرێکی سیاسی، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی باسی ئەم بابەتە دەکات و دەڵێ: “ئەم جۆرە قسانە بۆ چەواشە کردنی خەڵکە، بۆ خستنەوەی دووبەرەکی و ئاڵۆزییە لە ناو کوردستان و نەک قەیرانی ئابوری کەم ناکاتەوە بەڵكو قەیرانی گەورەی سیاسی لێدەکەوێتەوە، ئەم ڕەوشە ئابورییە نالەبارە، چەندە زیانی بە خەڵكی موچەخۆر و هەژاری كوردستان و چەندە زیانی سیاسیی بە پارتی گەیاندووە، ئەوەندە بۆ حیزبەكان بۆتە ئاوێكی لێڵ و بە كامی دڵی خۆیان ڕاوی تێدا دەكەن و دەسكەوتی سیاسیی لێ دەچننەوە” و هەمو ئەمانەش بە دوایین هومێدی کەسانی دژ بە سەربەخۆیی کوردستان دەزانێ..

لە لایەکی دیکەوە، سەرهەڵدانی خۆپیشاندان تەنیا لە دەڤەرەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی، بەشێکی لە خەڵک بەرەو ئەو ئاراستەیە برد کە بۆ تەنیا لەوێ خەڵک ڕژانە سەر شەقام و لافاوەکە دژی دەسەڵاتیک بوو کە خودی دەسەڵاتەکە لە گەل ناڕەزایەتیی خەڵکەکە بوو؟ ناڕەزایەتیی خەڵک لە دژی حیزبەکان کە ئەوانیش لە ناو خەلک بوون،، چەند دەنگۆیەک هاتە ئاراوە کە گوایە دەستی ئێران لە پشت ئەم نائارامییەدایە، بەتایبەت دوای ئەوەی ئێرانییەكان  ئەدهەم بارزانی ـیان لە سلێمانی دڵنیاكردبۆوە  كە ڕێگە نادەن بارەگاكانی پارتی ڕووبەرووی مەترسی ببنەوە، ئەمەش بووە جێی هەڵوێستەی هەندێ کەس لە کوردستان کە لە کاتێکدا لایەنی ئەمنیی شار بە دەست یەکیتی و گۆڕانە  بۆ دەبێ ئێران ئەم گەرەنتیە بەپارتی بدات؟!

گەرچی بە ڕواڵەت خۆپیشاندانی سەر شەقام، کۆتایی پێهات بەڵام لە ناو دڵی زۆریک لە خەڵک ئەمە سەرەتایەک بوو بۆ ئەوەی بڵێن: “بە گیرفانی بەتاڵ و بە بێی پلان و بەم دووبەرەکیە نەک دەوڵەتی کوردی دروست ناکرێ بەڵکوو دووبەرەکی و دوو ‌حکومەتی سەرهەڵدەداتەوە…. چونکە یەکێک لە بناغەکانی دروست بوونی دەوڵەت ئابووری سەربەخۆیە نەک تەنیا خەریتەیەک… بەڵام ڕەنگە سەردانەکەی بارزانی بۆ بە‌‌غدا وەڵامدەرەوەی ویستەکانی خەڵک بێ بۆ وەرگرتنی موچەکانیان کە چەندین مانگە لەلایەن حکومەتی عێراق نەدراوەتە خەڵک…

ئەم ناڕەزایەتییەی خەڵک لە دەسەڵاتی کوردستان  و ئالٶزییەکانی ناو حیزبەکان، دەتوانێ  ئەنجامی زۆر یاری سیاسی   بگوڕێ ..رەنگە ئەم دانیشتن و سەردانەی بارزانی بۆ لای دەسەڵاتدارانی بەغدا  کە خەڵک چاوەرێی  دروست بوونی دەوڵەتی کوردی و جیابوونەوە لە بەغدای لێ  دەکات زەنگێکی مەترسیدارتر بێ بۆ چونەوە ژێر دەسەڵاتی مەرکەزی و خەونەکەی کورد نەیەتە دی…

بارزانی لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆی خۆی لە بەغدا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان رايگه‌ياند: “حكومه‌تى هه‌رێم داواى سه‌ربه‌خۆيى كردووه‌ نه‌ك جيابوونه‌وه‌ و ئه‌وه‌ بابه‌تێكى دياريكراوه‌ و مافى خه‌ڵكى كوردستانه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ ناكرێت به‌ بێ”

شیکردنەوەی ئەو وتەیەی بارزانی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕادەگرین….

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشامی کرماشانی، شاعیری زامەکانی کۆمەڵگا
بابەتی دواتربە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم 13 کەس لە ناو ئاگردا سووتان