کوردانی یارسان لە دووهەمین ساڵوەگەڕی خۆسووتاندنی نیکمەرد تاهیری داوای بە فەرمی ناسینی ئایینی یاری دەکەن

0
640

کوردانی یارسان لە دووهەمین ساڵوەگەڕی خۆسووتاندنی “نیکمەرد تاهیری”، داوای بە فەرمی ناسینی ئایینی یاری لە ئێران دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، کوردانی یاری بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی خۆسووتاندنی ناڕازییانەی “نیکمەرد تاهیری” لەسەر گڵکۆی ناوبراو کۆبوونەوە.

“کۆمەڵگەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان”، ڕۆژی هەینی ١٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاو و لە دووهەمین ساڵوەگەڕی ئاگر لە جەستەی خۆ بەردانی نیکمەرد تاهیری، ڕێپێوانێکی هێمنانەی بەرینیان بەرەو گڵکۆی ناوبراو وەڕێختست و لەسەر گڵکۆکەی کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەدا کە ئەژمارێکی زۆر لە کوردانی یارسان و چالاکانی یاری تێیدا بەشدار بوون، داوا کرا ئایینی یاری لە یاسای ئێراندا بە فەرمی بناسرێت.

ئەو ڕێپێوانە ناڕەزایەتییەی کوردانی یاری لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە ماوەیەکی کورتی لە مەو پێش، پێشەنگی بەناوبانگی شیعە، مەکارم شیرازی لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا لە وڵامی پرسیارێک لەمەڕ کوردانی یاری باسی لە حەرام بوونی خواردن لە دەستی یارسانییەکان کردبوو.

شایانی  ئاماژەیە کە “نیکمەرد تاهیری” لە هەمبەە بێ ڕێزی کردنی بەرپرسانی ئێران بە کوردانی یاری و هێماکانیان، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

y2

y4

y5

y6

y7

y8

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.