ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی گوندەکانی شلە و زالواوـی ڕوانسەر بە هۆی نەبوونی ئاوی خاوێن

0
668

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە 5ی پووشپەڕی 1395ی هەتاوی، خەڵکی ئاکنجیی گوندەکانی شلە و زالواو ـی سەر بە ڕوانسەر بۆ دەردبڕینی ناڕەزایەتی لەمەڕ نەبوونی ئاوی خاوێن، لە پێش فەرمانداریی ڕوانسەر کۆبوونەوە.

ئەو هاونێشتمانییانە داوای پێڕاگەیشتنی خێرا بە دۆخی ئاوی خواردنەوەی گوندەکانی خۆیان دەکرد.

نەبوونی ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوە لە کوردستان، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی گوندنشینانە و تا ئێستاش بەشێکی زۆر لە گوندەکانی کوردستان سەرەڕای هەبوونی ئاوی شیرینی پێویست، لە لایەن دەوڵەتەوە بۆڕیی ئاویان بۆ ڕانەکێشراوە.

هەروەک پێشتریش لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو، گوندی قاپ قوڵی سەر بە میراوای بەشی تازەئاوای سەلاسی باوەجانی، بۆ ماوەیەکی زۆرە لە بێ ئاوی دابوو و بەو هۆیەوە تووشی ئازار و ناخۆشیەکی زۆر ببوون .

سەرەڕای ئەوەش لە لایەن فەرمانگەی کارەبای سەلاسی باوەجانی و لە مانگی ڕەمەزاندا، فیوزی کۆنتۆڕی ئەو گووندەیان هەڵگرتبووە و هۆشدارییان دابوو کە کارەبای گوندەکە دەپچڕن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت