بەشار ئەسەد پێشنیاری ناردنی بنەماڵەکەی بۆ ئێرانی ڕەد کردۆتەوە

0
732

تا دێت، باس لە پەنابەربوونی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە ئێران، چڕ و پڕتر دەبێت.

ڕۆژی کورد: دۆینێ شەممە، ٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران، لە گوت و بێژ لەگەڵ کاناڵی تەلەفیزیۆنیی “ئەلمەیادین” لە لبنان باسی لە ڕەد کردنەوەی پێشنیاری نیشتەجێ بوونی بنەماڵە و خاووخیزانی بەشار ئەسەد لە ئێران لە لایەن بەشار ئەسەد کرد، پێشنیارێک کە قاسم سلێمانی  بە ئەسەدی داوە.

عەلەوی دەلێ:”ئەسەد لە وڵامی قاسم سلێمانی دا گووتەیەتی کە بنەماڵەکەی ئەو هیچ جیاوازییەکیان لەتەک بنەماڵەکانی تری سووریە دا نیە و هەر بۆیەش لە دیمەشق دەمێننەوە و ناچن بۆ ئێران.”

شایانی ئاماژەیە کە پێشتریش، ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی رابردوو، حوسێن ئەمیر عەبدووڵلاهیان، جێگری کار باری عەرەبیی وەزارەتی دەرەوەیئێران گوتبووی، بەرپرسانی ئێرانی ٢ ساڵ لەمەوبەر بە بەشار ئەسەدیان گووتەوە کە ئەگەر بێت و قەیرانی سووریە درێژەی هەبێ، بنەماڵەکەی بنێرێ بۆ ئێران بەڵام ئەسەد ئەو پێشنیارەی قەبووڵ نەکردبوو.

ئەسمای خێزانیئەسەد، لەدایکبوو و هاوشاریی بریتانیایە بەڵام بەپێی گەمارۆکانی یەکێتی ئوروپا، لە ساڵی ٢٠١٢ بەو لاوە مافی چون بۆ وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپای لێگیراوە و بۆی نیە بچێتە ئەو وڵاتانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.