دۆخی جەستەیی کەریم مەعرووف عەزیز، زیندانیی کورد نالەبارە

0
714

کەریم مەعرووف عەزیز، زیندانی سیاسیی کورد ڕاگوازرا بۆ نەخۆشخانە
ڕۆژی کورد: کەریم مەعرووف عەزیز، زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی کوردستانی باشوور، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی جۆزەردان بە بۆ هۆی خراپی باری تەندرووستی ڕاگوازراوە بۆ نەخۆشخانە.
کەریم مەعرووف عەزیز یەکیک لە کۆنترین زیندانیە سیاسیەکانی کوردی ناو بەندیخانەکانی ئێرانە کە بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ ڕژیمی بەعس، ماوەی ١٩ ساڵە لە بەندیخانەکانی ئێران دەست بە سەرە.
٥٤ ڕۆژ لەوەی پێش و بە مەبەستی ئاڵوگۆڕیی بەندیە سیاسییەکان لە نێوان ئێران و عێراق، کەریم مەعرووف عەزیز لە زیندانی ڕەجایی شار ڕاگوازرا بەڵام دواتر بە هۆکاری ناڕوون، ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردان گەڕاندرایەوە ساڵۆنی ١٢ی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج.
بەپێی زانیارییەکان، کەریم مەعرووف عەزیز توشی نەخۆشی دیابێت (شەکرە) و هەروەها پەستانی خوێنە و لە هەمان کاتیشدا تووشی نەخۆشی دڵ بووە و لە ماوەی ئەو ١٩ ساڵ بەندکرانەدا زیاتر لە ٢٠ جاران لە ناو بەندیخانە نەشتەرگەری بۆ کراوە و جارێکیش نەشتەرگەری دڵی بۆ کراوە.

کەریم مەعروف عەزیز، کوردی خەلکی شاری سلێمانی کە ماوەی نزیک بە٢٠ ساڵە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ڕژیمی سەدام لە زیدانەکانی ئێران دایە، سەرەڕای ڕووخانی ڕژیمی سەددام، هەتا هێشتاش لە زیدنانەکانی ئێراندا ماوەتەوە.
ئەو زیندانیە تەمەن ٧٥ ساڵەیە کە بە زیندانی هەتاهەتایی حوکم دراوە، بەهۆی نەخۆشیی هەناو کە بەرئەنجامی دانانی دەزگای بڵاوکردنەوەی شەپۆلی پارازیت لە نزیک بەندی زیندانیە سیاسییەکانی ڕەجایی شار بووە، بە شێوەیەکی زۆر مەترسیدار نەشتەرگەری بۆ کراوەو لەگەڵ ئەوەشدا بە زووترین کات ڕەوانەی بەندی زیندان کراوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.