تەرمی ١٥ شەهیدی مەجلسی بەڕێوەبەریی مینبەج لە قامیشلوو ناشترا

0
796

ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی تەرمی ١٥ شەهیدی یەپەگە لە ڕٶژئاوای کوردستان ناشترا

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی سەرچاوەکانی هەواڵ لە کوردستانی ڕۆژئاوا، ڕۆژی پێنج شەممە تەرمی ١٥ شەهیدی مەجلسی بەڕێوەبەریی مینبەج لە کوردستانی ڕۆژئاوا، بە خاک ئەسپێردرا.

تەرمی بورهان عەبدووڵا، ئەحمەد ڕەشۆ، دلگەش فەلات، عەلا عەلی (کاوە قامیشلو)، مەحموود عەلی ئەحمەد (بۆتان)، زاکر ڕەشۆ (تۆلهلدان قامیشلو)، مەحموود ئەلئەحمەد (حەمۆ ترحەمس)، عەبدولقادر ئیبراهیم (مەرخۆدان ماسیرۆ)، ئیسماعیل حەسەن (لەوەند قامیشلو)، جەوهەر دێریک، خویندا گابار، سیلا تێکۆشین، کولستان جۆلەمێرگ و جەسوور بەرخۆدان لەباژێری قامیشلو لە گۆڕستانی سارۆخان تەسلیم بە ئاخی پیرۆزی کوردستان کران.

ڕێ و ڕەسمی ناشتنی ئەو ١٥ شەهیدەی مەجلسی بەڕێوەبەریی مینبەج بە خولەکێک بێدەنگی و ڕێ و ڕەسمی سەربازی شەرڤانەکانی یەپەگە و یەپەژە و هێزەکانی ئاسایش دەستی پێکرد.

هەندێک سەرچاوەی تر باس لە شەهیدبوونی فه‌رمانده‌ حه‌سه‌ن چاوش ـیش دەکەن کە لە لایەن ماڵپەڕەکانی سەربە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە باس نەکراوە.

بەشێک لە چالاکانی سیاسی کوردی نەیار لەگەڵ سیاسەتەکانی پ ک ک، بوونی ئەو ئەژمارە لە شەهید بەتایبەتی لە فەرماندەییدا بە گوماناوی دەزانن و دەڵێن تا ئێستا ی پ گ و پ ک ک هیچ لێدوانێکیان لەمبارەوە نەبووە،

یەکێک لەو چالاکە سیاسیانە لە لاپەڕەی فەیسبووكیی خۆیدا دەڵێ : “چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وپێشیش هه‌واڵی كۆژرانی باهۆز ئه‌رداڵ بڵاۆ بووه‌وه‌ كه‌ تا ئێستاش بێجگه‌ له‌ وتو وێژێكی ڕادیویی له‌ سه‌ر رادیۆ ده‌نگی كوردستانه‌وه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ مه‌ڕ زیندووبوونی بڵاۆ نه‌كراه‌ته‌وه‌”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت