ئێران مووشەکی دوورهاوێژی سیمورغی تاقی کرۆدتەوە و ڕووسیە شوێن پێی هەڵگرتووە

0
696

گۆڤاری ئەمریکایی The Washington Free Beacon نووسیویەتی، ئێران لە حەوتووی ڕابردوودا نوێتری مووشەکی ماهوارەیی خۆی تاقیکردووەتەوە و ڕەهەوای خستووە کە پێشتر ئەو ڕەهەواخستنەی ڕانەگەیاندووە،. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا (پینتاگۆن) ڕای وایە کە ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییە بەشێک لە تاقیکاریی مووشەکی بالستیکی ویشکارۆ پێوە.

لە راپۆرتی ئەو گۆڤارەدا هەروەها هاتووە، ئێران، ڕۆژی سێ شەممە مووشەکی ماهوارەهەڵگری سیمورغی تاقی کردۆتەوە، بنکە ئاسایشییەکانی ئەمریکاش ئەو تاقیکارییەیان تا ڕادەیەک سەرکەوتووانە هەڵسەنگاندووە هەرچەند دەڵێن ئەو مووشەکە نەگەیشتۆتە خولگە (مەدار).

لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها گوتراوە: “ماهوارەی ئەمریکایی، مووشەکی سیمورغ ، کە لە پایەگای ڕەهەواخستنی ماهوارەی شاری سمنان، ڕەهەواخراوە، لە ژێر چاوەدێری گرتبوو و هەروەک پێش بینیش دەکرا، ئە ومووشەکە لە مانگی رابردوودا سەرەڕای هەموو دڵەراوکێکان  لەمەڕ بەرهەم هێنانی مووشەکە دوورهاوێژەکانی ئێران هەبوو، ڕەهەوا خراوە”.

لە هەمان کاتدا وێستگە ڕادارییەکانی ڕووسیە بڵاویان کردۆتەوە کە تاقیکایی مووشەکی باڵستیکی ئەو حەوتوویەی ئێرانیان لە ژێر چاوەدیریدا بووە و شوێن پێیان گرتووە.

هەواڵدەری “ئینترفاکس” لەو بارەوە لە زاری یەکێک لە سەرچاوەکانی ڕاپۆرتەکەی خۆی دەڵێ: “دوو وێستگەی ڕاداریی لە ئارماویر و ئورسک، ڕەهەواخستنی مووشەکی باڵستیکی ئێرانیان لەو حەوتوویەدا، لەژێر کۆنترۆڵدا بووە و شوین پێیان هەڵگرتوون”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.