موحسێن ڕەزایی هەڕەشەی هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە

0
670

ڕۆژی کورد” شەوی هەینی لەسەر شەممە، ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، موحسێن ڕەزایی بەڕێوەبەری دەستەی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێم، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕەسمیی تەلەفزیۆنی ڕژیم ، هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان کرد.

ڕەزایی لە لوێدوانەی خۆیدا گوتی: ” ئەگەر ڕێگە لە جموجۆڵی دیموکرات و کۆمەڵەکان نەگرن، “عەمەلیاتی لەناوبردن” ی ئەو حزبانە و “بنکەی ڕاهێنانی سەربازی” سعوودیە لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا ئەنجام دەدەن.

پێشتریش، موحسێن ڕەزایی ڕایگەیاندبوو کە عەرەبستانی سعوودیە، “کۆمەڵە و دیموکراتەکان”ـی لە هەولێر کۆ کردووەتەوە و چالاکیان دەکاتەوە و گوتیشی” “کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە هەولێر، بنکەیەکی ڕاهێنانی سەربازی کردۆتەوە و چەند لقێکیشیان لەسەر سنوورەکانی ئێران داناوە”.

بەڕێوەبەری دەستەی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕژێم، لەو لێدوانەی خۆیدا باسی لە ئەگەری هاتنە ئارای شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئێران و سعوودیە کردو گوتی: “لە کاتی هێرش کردنمان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانە و هەروەها “بنکەی ڕاهێنانی سەربازی” سعوودیە، لەوانەیە شەڕ و پێکدادانێکی بچووکیش لە نێوان ئێران و سعوودیە بێتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی “ماف نیوز”، موحسێن ڕەزایی، ماوەی مانگێک بەر لە ئێستا لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆیدا، عەرەبستانی سعوودی بە ناردنی هێزی چەکدار بۆ ئێران تاوانبار کردبوو بەڵام کۆنسوولگەریی عەرەبستان لە هەرێمی کوردستان، سەرجەم قسەکانی موحسێن ڕەزایی بە بێ بنەماو “تاوانی درۆیین” ناو بردبوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تا ئێستا لە سەرجەم لێدوانەکانی خۆیدا، بەستراوەییان بە عەرەبستان و وەرگرتنی یارمەتی لەو وڵاتەیان ڕەت کردۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت